٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زیاتر لە ٩٠ پڕۆژە لە ئامێدی ئەنجام دەدرێن

سەرچاوە: KDP.info

ئامێدی-KDP.info- قایمقامی قەزای ئامێدی رایگەیاند، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ رەزامەندیی لەسەر ئەنجامدانی ٩٣ پڕۆژە لە قەزای ئامێدی دەربڕیوە بە گوژمەی ٣٠٠ ملیار دینار، کە زۆرینەیان کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

وارشین بەرواری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەمساڵ ٩٣پڕۆژە لە قەزای ئامێدی رەزامەندییان لەسەر دراوە، کە ٨٦پڕۆژە ئەوانەن دیناری عێراقییان بۆ تەرخان کراوە و حەوت پڕۆژەش بە دۆلار ئەنجام دەدرێن، بۆیە بە گشتی ٩٣ پڕۆژە نزیکەی ٣٠٠ملیار دیناریان بۆ تەرخان کراوە، لەوانە ٦٠ پڕۆژە لە جێبەجێکردندان و ٢٨یان تەواو بوونە و ٥ پڕۆژەش لە قۆناغی تەندەردان.

 

بەرواری گوتیشی، ئەو پڕۆژانە لە سێکتەرەکانی ئاو وکارەبا و رێگاوبان و رێگای گوند و رێگای ناوشار و قوتابخانە و کەرتی گەشتوگوزار و وەبەرھێنان و تەندروستین، کە نەخۆشخانەی دێرەلوکیش یەکێکە لەو پڕۆژانە و هەروەها پڕۆژەی کارەبای دێرەلوکیش، کە ھەردوو پڕۆژە لاوەکی و ستراتیژین.

 

ناوبراو باسی لەوەش کرد، بینای پاسپۆرت و بینای ھاتوچۆ و بینای مۆڵەت، کە ئەمانە سەر بە وەزارەتی ناوخۆن، ئەوانیش دروست دەکرێن، بۆیە ئەمساڵ پڕۆژەی زۆر باش بۆ قەزای ئامێدی ئەنجام دراون.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار