٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ شەهیدبوونی دوو پێشمەرگە پەیامێك ئاراستەی سەرۆكی حكوومەت دەكات

سەرچاوە: KDP.info

وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، لە پەیامێکیدا کە ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، پرسەو سەرەخۆشی خۆی بۆ ئەو دوو پێشمەرگەیە دەربڕی، کە لە ھێرشێکی تیرۆریستانی داعش لە پردێ شەھیدبوون.

جەیمس کلێڤەرلی، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، لە پەیامەکەی بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت “زۆر بەداخەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی دوو لە پێشمەرگەکانتانم لە هێرشێکی داعشدا لە پردێ بیست. هاوخەمی خۆم لە گەڵ خێزانی پێشمەرگەکان ڕادەگەیەنم".

هەواڵی پەیوەندیدار