سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌دواداچوون بۆ لێقه‌وماوانى لافاو ده‌كات

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2021/10/31 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر، به‌دواداچوونى بۆ زیانه‌كانى لافاو له هه‌ولێر و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سنوورى پارێزگاكه كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دۆخ و هه‌واڵى لێقه‌وماوان و زیانمه‌ندانى له به‌ڕێز پارێزگارى هه‌ولێر پرسى و گوێبیستى ڕێكاره‌كان و پرۆسه‌ى به‌هاناوه‌چوون و چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردنى لایه‌نه په‌یوه‌نداره حكوومییه‌كان له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه و لێقه‌وماواندا بوو.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له نزیكه‌وه به‌دواداچوونى مه‌یدانى بۆ شوێنه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانى لافاو ده‌كات و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى ڕا‌سپاردووه بۆ هاوكاریكردن و یارمه‌تیدانى لێقه‌ومان و دابینكردنى پێداویستییه‌كانیان، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكى گیانى له لافاوه‌كان نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر وێڕاى پێشكه‌شكردنى پوخته‌یه‌ك له‌سه‌ر شوێن و قه‌باره‌ى زیانه‌كان و دۆخه‌كه به‌گشتى، سوپاسى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ پرسین و به‌دواچوونى دۆخى لێقه‌ومان و زیانمه‌ندان و ئاماده‌یییان بۆ یارمه‌تیدان و هاوكاریكردنیان.




