پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشی داعش و شەهیدبوونی دوو پێشمەرگە

ھەولێر-KDP.onfo- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خێزان و کەسوکاری ئەو دوو پێشمەرگەیە دەکات کە شەوی رابردوو لە سنووری پردێ لە هێرشێکی داعشدا شەهیدبوون. دەڵێت، "دووباره‌بوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام و فراوانبوونى په‌لاماره‌كانى تیرۆریستان، ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێت كه داعش هێشتا مه‌ترسییه‌كى راسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات ده‌كات."
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى هه‌ردوو شه‌هیدى گیانفیدا خالید حەمید ھەیاس و ئاکۆ کەریم قادر له لیوای 10ـی پیاده‌ى سه‌ر به وەزارەتی پێشمەرگە ده‌كه‌م كه شه‌وى ڕابردوو دواى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كى قاره‌مانانه له كاتى ڕاو‌ه‌دوونانى تیرۆرستانى داعشدا له ناوچه‌ى پردێ شه‌هید بوون و گیانى پاكیان به نیشتمان به‌خشى.
له دڵه‌وه هاوسۆز و هاوخه‌مى خێزان و كه‌سوكاریان و ته‌واوى هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانیان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانم. له نزیكه‌وه هه‌ست به ئێش و ئازاریان ده‌كه‌م. له په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواكارم گیانى شه‌هیدان به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و دڵنه‌وایى به ئه‌وان و ئێمه و هه‌مووان ببه‌خشێت.
دووباره‌بوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام و فراوانبوونى په‌لاماره‌كانى تیرۆرستان، ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێت كه داعش هێشتا مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات ده‌كات، بۆیه ده‌بێ به ئیراده و ده‌ستێكى پۆڵایینه‌وه، به هاوكاریى و هه‌ماهه‌نگیى پێشمه‌رگه و سوپاى عیراق و هێزه ئه‌منییه‌كان و به پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى تا له‌ناوبردنى یه‌كجارییان، ڕووبه‌ڕوو و به‌ره‌نگاریان ببینه‌وه.
سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكى شه‌هیدان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/10/31




