٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زەوی بۆ ١٩ کارگەی پیشەسازی لە دھۆک تەرخان دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- سکرتێری رۆژنامەوانیی پارێزگاری دھۆک ده‌ڵێ، لە کۆبوونەوەی لیژنەی پیشەسازیی پارێزگای دھۆکدا، بڕیار درا زەوی بۆ ژمارەیەک کارگە و پڕۆژەی پیشەسازی تەرخان بکرێت دەشڵێ، ھەر کەسێک بیەوێ پڕۆژە ئەنجام بدات، کارئاسانیی بۆ دەکرێت.

میللەت عیسمەت، سکرتێری رۆژنامەوانیی پارێزگاری دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، لیژنەی پەرەپێدانی پیشەسازی لە پارێزگای دھۆک، بە سەرپەرشتیی پارێزگاری دھۆک کۆبوووە و تێیدا رەوشی پیشەسازی خرایە بەرباس و کێشەکانی کەرتی پیشەسازی خرانە ڕوو، بە تایبەتی ئەو پڕۆژانەی پیشەسازی کە پێشکەش کراون و بڕیار درا زەوی بۆ ١٩ کارگەی پیشەسازی لە دھۆک تەرخان بکرێت.

سکرتێری رۆژنامەوانیی پارێزگاری دھۆک گوتیشی، بڕیار درا لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچوون بۆ ئەو پڕۆژانەی پیشەسازی بکەن، کە پێشتر مۆڵەتیان وەرگرتووە، تا بزانن چەند کاریان تێدا کراوە، ھەر کەسێکیش بیەوێ پڕۆژە لە کەرتی پیشەسازیدا ئەنجام بدات، بە گوێرەی یاسا پارێزگاری دھۆک ھاوکاری و کارئاسانییان بۆ دەکات.

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار