٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- چەند رۆژێکە ژمارەیەک ماڵپەڕ و پەیجی دیاریکراو ھەواڵێکی دوور لە راستی بڵاودەکەنەوە لەبارەی گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕکردن لە ھەڤاڵانی بەرپرسی ئۆڕگانەکانی پارتیمان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی و، ھەندێ شوێنی دیکە بەگشتی.

لە رێگای ئەم رونکردنەوەیەمانەوە رایدەگەیەنین کە ئەم بابەتە ھیچ بنەمایەکی بۆ نیە و تاکو ئێستا بڕیاری ھیچ جۆرە گۆڕانکارییەک نەدراوە، باشتروایە ئەو سایت و ناوەندە راگەیاندنانە لەخەمی راستگۆیی کەناڵەکانیان بن و ھەواڵی دوور لە راستی بڵاونەکەنەوە.

 

مەحمود محەمەد

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان

٣٠ـی ١٠ـی ٢٠٢١

هەواڵی پەیوەندیدار