٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای رۆشنیری و راگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی کاوە ئالیخان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی رۆژنامەنووس و میدیاکار (کاوە ئالیخان) دەكات.

بەڕێزان خانەوادەی رۆژنامەنووس و میدیاکار (کاوە ئالیخان)

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی ناوادەی رۆژنامەنووس و میدیاکاری دیاری دەڤەری دھۆک و، کادیری دڵسۆزی راگەیاندنی پارتیمان، خوالێخۆشبوو (کاوە ئالیخان)مان پێگەیشت.

بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و ھەڤاڵ و ھاوکارانی خوالێخۆشبوو دەكەین و، ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردویشمان بە بەھەشتی بەرین شادبکات..

 

انا للە وانا الیە راجعون

دەزگای رۆشنیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار