د.عه‌بدولحه‌کیم خه‌سره‌و: دەرەنجامی باش له یاسای چاکسازى به‌ده‌ست هاتووە

هەولێر -KDP.info- سه‌رۆکى فه‌رمانگه‌ى هه‌ماهه‌نگى و به‌دواداچوونی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت، پرۆسه‌ى چاکسازى له ته‌واوى سێکته‌ر و دامه‌زراوه‌کانی هه‌رێمى کوردستاندا به‌رده‌وامە و له چه‌ند مانگى داهاتوودا ده‌ره‌نجام و به‌رهه‌مى کۆتاییى جێبه‌جێکردنى یاسای چاکسازى ده‌خه‌ینه ڕوو.
د. عه‌بدولحه‌کیم خه‌سره‌و، سه‌رۆکى فه‌رمانگه‌ى هه‌ماهه‌نگى و به‌دوداچوونی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "له دواهه‌نگاوه‌کانى چاکسازیدا پێداچوونه‌وه به مه‌له‌فى فه‌رمانبه‌راندا کۆتاییی هاتووه و ئێستا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى له قۆناغى وردبینیی ڕێکاره‌کانیدان پێش ئه‌وه‌ى بڕیارى کۆتاییى له‌باره‌وه بدرێت.''
گوتیشی: ''له وازه‌ره‌تى پێشمه‌رگه مه‌له‌فى شه‌هیدان گوازراوه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌وه‌ى خانه‌نشنیش بۆ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى، که ئه‌وه‌ى شه‌هیدان ژماره‌یان 1018 شه‌هید بوون، به‌ده‌ر له‌وه ئێستا سه‌رقاڵى دروستکردنى کۆدى بێهاوتاین بۆ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه که ژماره‌یان 46000 هه‌زار که‌سە، بۆ ئه‌وه‌ى کۆدى بێهاوتایان بۆ دروست بکرێت و دواتر قۆناغ بە قۆناغ هێزه‌کانى دیکه‌ى یه‌که‌ى حه‌فتا و هه‌شتا و لیواکان به هه‌مان شێوه که گوازرانه‌وه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه کۆدى بێهاوتایان بۆ دروست ده‌کرێت، پێشتریش پرۆسه‌که له هه‌ریه‌که له سلکى پۆلیس و فه‌رمانبه‌ران ته‌واو کراوە که ژماره‌یان به تێکڕا 46300 هه‌زار که‌س بوو.''
باسی لەوەش کرد: "دروستکردنى کۆدى بێهاوتا بنه‌مایه‌که بۆ دروستکردنى حسابى بانکى بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران، ئه‌مڕۆش دواین هه‌نگاوه‌کانى پرۆسه‌که‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى تاوتوێ کرد بۆ دانانى سیستمى بانکى بۆ ئه‌وه‌ى بگونجێت له‌گه‌ڵ کۆدى بێهاوتا".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى که پرۆسه‌ى چاکسازى تا کوێ به‌رده‌وام ده‌بێت، سه‌رۆکى فه‌رمانگه‌ى هه‌ماهه‌نگى و به‌دواداچوون زیاتر گوتى: "پرۆسه‌ى چاکسازى، پرۆسه‌یه‌کى هه‌مه لایه‌نه‌ى حکوومه‌تە له ته‌واوى بواره‌کاندا و هه‌نگاوى زۆر باش نراوه له‌م کابینه‌یه‌دا، بێگومان له ماوه‌ى چه‌ند مانگى داهاتووشدا ئه‌نجامى به‌ده‌ستهاتووى یاساى چاکسازى ڕاده‌گه‌یه‌نین، که ئه‌نجامى دڵخۆشکه‌ر هه‌یه".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




