ئەمساڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە سێمێل ٢٣ پڕۆژەی جێبەجێ کردووە
__2021_10_27_h16m50s22__ER.jpg)
سێمێل -KDP.info- قایمقامی قەزای سێمێل گوتی، لە قەزای سێمێل حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ٢٣ پڕۆژەی جێبەجێ کردووە کە ١٢ پڕۆژەیان تەواو بوون و ئەوانەی دیکەش بەردەوام کاریان تێدا دەکرێت و بەشێکی کەمیان ماوە تەواو بن کە پڕۆژەکانیش جۆراوجۆرن و لە ھەموو سێکتەرەکاندان.
قایمقامی قەزای سێمێل، خەلیل مەحموود، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەو پڕۆژانەی بۆ ئەمساڵ ڕەزامەندییان لەسەر دراوە، ٢٣ پڕۆژەن کە ١٢ پڕۆژەیان تەواو بووە و کەوتوونەتە خزمەت ھاووڵاتییان و پارەکەیان ٤٩ ملیار و ٧٥٥ ملیۆن دینارە و بۆیان تەرخان کراوە و ١١ پڕۆژەش ماوە، تەواو بکرێن، ئەوانیش ھەشت ملیار و ٥٠٨ ملیۆن دیناریان تێ دەچێت و بەردەوام کاریان تێدا دەکرێت و ٩٠%ی ھەندێکیان تەواو بووە و ھەندێکیشیان کەمتری تەواو بووە.''
خەلیل مەحموود گوتیشی: ''زۆرینەی پڕۆژەکان ڕێگاوبانن و ھەندێکیان بینای جۆراوجۆرن، وەکوو شارەوانی و کشتوکاڵ و ھەندێکیشیا ڕێگای سەنتەری ناحیەکانن و ھەندێکیان ڕێگای دەرەوەن و بەشێکیان دروستکردنی باخچەی ساوایان و قوتابخانە و ئاوی فەیدیە، کە پڕۆژەیەکی زۆر گرنگە و ئەوانی دیکەش بیر و ئاوەڕۆن، بۆیە لە ھەموو بوارەکاندا پڕۆژەمان ھەیە.''
بڵند ئیبراھیم




