٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"سێ بەنداوی دھۆک تەواو دەکرێت"

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- بڕیارە سێ بەنداو لە پارێزگای دھۆک دروست بکرێن. بەڕێوەبەری بەنداوی دھۆکیش دەڵێت، حکوومەت پارەی پێویستی بۆ تەواوکردنی بەنداوی خنس دابین کردووە و بڕیارە دوو بەنداوی دیکەش تەواو بکرێن.

فەرھاد محەمەد، بەڕێوەبەری بەنداوی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێش قەیرانی دارایی دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی سێ بەنداو لە سنووری پارێزگای دھۆک کرابوو، ئەوانیش بەنداوەکانی سپنە لە ئامێدی و بەنداوی خنس لە قەزای شێخان و بەنداوێکی دیکە لە سێمێل بوون، بەڵام بەھۆی ھاتنی قەیرانی دارایییەوە کارکردن تێیاندا ڕاگیرابوو.''

بەڕێوەبەری بەنداوی دھۆک دەڵێت: "کابینەی نۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە ھەرسێ بەنداوەکەی دھۆک تەواو بکرێن و گوژمەی چوار ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار خەرج کراوە و کارکردن لە بەنداوی خنس دەستی پێ کردووەتەوە، دوو بەنداوەکەی دیکە ھێشتا دەست بە تەواوکردنیان نەکراوە، بەڵام حکوومەت ئاگادار کراوەتەوە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە تەواوکردنیان بکرێت.''

فەرھاد محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "بۆ تەواوبوونی ھەرسێ بەنداوەکە ١٠ ملیار دینار پێویستە و تەواوبوونیان کاریگەریی لەسەر کەرتی کشتوکاڵ و گەشتیاری دەبێت لە سنوری پارێزگای دھۆک، چونکە ئاوێکی زۆر گل دەدرێتەوە.''

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار