مه‌سروور بارزانی ئیدانه‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی پارێزگای دیاله ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئیدانه‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی پارێزگای دیاله ده‌كات، هاوكات سه‌ره‌خۆشیش له كه‌سوكاری قوربانیانی هێرشه تیرۆریستییه‌كه ده‌كات.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به مه‌ترسییه‌كانی چه‌كدارانی داعش ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستاش داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددیه له‌سه‌ر ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی هه‌رێمایه‌تی، ئه‌وه‌ش پێویستی به به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه و هه‌رێمیی هه‌یه.
شه‌وی رابردوو، چه‌كدارانی داعش په‌لاماری گوندی ره‌شادیان دا له قه‌زای میقدادیه‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله، له ئاكامی په‌لاماره‌كه‌شدا 11 كه‌س كوژران و 13 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.




