ئەنجوومەنی وەزیران، گفتوگۆ لەبارەی گرانبوونی بهنزین و چارەسەرکردنی دهكات

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و، تێیدا راپۆرتی وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی تەندرووستی دەخرێنەڕوو، ھەروەھا، باس لە چارەسهری کێشەی بەنزینیش دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی ھەرێم، رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی راپۆرتێکی وەزارەتی کارەبا سەبارەت بە ھەنگاو و پڕۆژەکان و ڕێکخستنەوەی کەرتی کارەبای نیشتیمانی لە ھەرێم و، پڕۆژەی تایبەت بە ھاوبەشی پێکردنی کەرتی تایبەت لە قۆناغەکانی دابەشکردن و گواستنەوەی کارەبا و کۆکردنەوەی داھاتی کارەبا دەکرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، گفتوگۆ لەبارەی خستنەڕووی راپۆرتی وەزارەتی تەندرووستی سەبارەت بە دوا ئامارەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێم و، رێژەی کوتانی ھاووڵاتیان بە ڤاکسین، وە بە تایبەتیش فەرمانبەران و مامۆستایان و، بڕیارەکانی دوا کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، گفتوگۆش لەبارەی کێشەکانی بەنزین و گرانبوونی نرخەکەی و ھۆکار و چارەسەرەکانییەوە دەکرێت.
خێڵان بەختیار




