٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

''ژمارەیەک پڕۆژە لە سەرسنگ جێبەجێ دەکرێت"

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ژمارەیەک پڕۆژەی لە سنووری ناحیەی سەرسنگی پارێزگای دھۆک خستووەتە واری جێبەجێکردنەوە و بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت، بەشێک لەو پڕۆژانە ستراتیژین و لە کەرتی وەبەرھێنانن.

نەشوان حسنی، بەڕێوەبەری ناحیەی سەرسنگ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەسەر فەرمانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە گوژمەی پێنج ملیار دینار ٢٣ پڕۆژەی خزمەتگوزاری خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەشێک لە پڕۆژەکان ستراتیژین و پەیوەستن بە ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی سەرسنگەوە و، ھەموو کەرتەکانی ژیانیش لەخۆ دەگرێت؛ لەوانە ئاو و کارەبا و ڕێگاوبان و پەروەردە و تەندروستی.''

بەڕێوەبەری ناحیەی سەرسنگ دەشڵێت: "ھەندێ لەو پڕۆژانە کۆتایییان ھاتووە و ژمارەیەکی دیکەشیان لە قۆناغی جیا جیای جێبەجێکردندان و کارەکانیان بەردەوامە، بێگومان کۆتاییھاتنی ئەو پڕۆژانە کاریگەریی لەسەر ژیانی خەڵک دەبێت.''

لەبارەی پڕۆژەکانی وەبەرھێنانیشەوە نەشوان حسنی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ناحیەی سەرسنگ لەسەر ئاستی ناوچەکە تایبەتمەندیی خۆی لە بواری گەشتوگوزاردا هەیە و، ژمارەیەک پڕۆژە لەو بوارەدا هەیە، لەوانە نۆژەنکردنەوەی ھۆتێلی بەری، کە ئێستا ٢٠%ی تەواو بووە و پڕۆژەی تەلەفریکی چیای گارەش لە ساڵی ئایندە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە کە دوو پڕۆژەی ستراتیژیی بەناوبانگن لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراق.''

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار