که‌رتى تایبه‌ت چۆن ده‌توانێت هاوکاری حکوومه‌ت بێت؟

هەولێر -KDP.info- سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سه‌ندیکاى ئابووریناسانى کوردستان ده‌ڵێت، هه‌ماهه‌نگى و په‌یوه‌ندیى نێوان که‌رتى تایبه‌ت و که‌رتى حکوومى له هه‌رێمى کوردستان له ئاستى پێویستدا نییه، به‌شێکى بابه‌ته‌کەش په‌یوه‌ندیى به ونیى ئه‌و یاسا و ڕێسایانه‌وه هه‌یه که که‌رتى تایبه‌تى پێ ئیداره‌ى ده‌درێت و هه‌موارکرنه‌وه‌یان بووه‌ته پێداوستییه‌کى زه‌روور و گرنگ.
ئه‌میر قه‌ساب، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سه‌ندیکاى ئابووریناسانى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "بوونی په‌یوه‌ندى له نێوان که‌رتى تایبه‌ت و که‌رتی گشتى ( ده‌وڵەت) له ته‌واوى سێکته‌ر و بواره جۆربه‌جۆره‌کاندا یه‌کێکه له بنه‌ماکانى پێشکه‌وتنى ئابووریى هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک و، بره‌ودان به که‌رتى تایبه‌ت بووه به ئه‌وله‌ویه‌تى سه‌ره‌کیى حکوومه‌ته‌کان، چونکه له‌م ڕێگه‌یه‌وه حکوومەت ده‌توانێت به‌شێک له‌و بارقورسییه‌ى که بۆى دروست بووه له خه‌رجى و داهاته‌کان و بابه‌تى دامه‌زراندن که‌م بکاته‌وه، به‌ڵام له هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌ى هه‌یە له ئاستێکە پێویستە باشتر بکرێت، چونکه تاکى کۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه تا ئێستاش هه‌تا که‌رتى گشتى وه‌ستا بێت، ئاماده نییه لە که‌رتى تایبه‌ت کار بکات، چونکه سیقه و متمانه‌ى به‌وه نییه که مافه‌کانى پارێزراو بێت، یان ڕۆژێک له ڕۆژان له کاره‌که‌ى دوور نه‌خرێته‌وه".
گوتیشى: "ئه‌وه‌ى گرنگه لێره‌دا ده‌بێت وه‌زاره‌تى کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌رله‌مان هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و ڕێسا و یاساییانه‌ى تایبه‌ته به مافەکانی به‌رکاربه‌ر، هه‌موار بکرێنه‌وه، به شێوه‌یه‌ک کە هه‌موو ئه‌و مافانه‌ى فه‌رمانبه‌رێک له که‌رتى گشتى هه‌یه‌تى، هاوشێوه‌کەی له که‌رتى تایبه‌تیش هه‌بێت، تاوه‌کوو سه‌نه‌د و زمه‌نێکى یاسایى بۆ به‌کاربه‌ر هەبێت و ترسى له‌وه نه‌بێت که به‌ئاسانى هه‌رکاتێک خاوه‌نکاره‌که‌ى بیه‌وێت دوورى بخاته‌وه، هه‌تا ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیى به ماوه‌ى کارکردنه‌وه هه‌یه که به خزمه‌ت بۆى حساب بکرێت و له پاشه‌ڕۆژ مووچه‌یه‌کى بۆ ببڕدرێته‌وه".
سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سه‌ندیکاى ئابووریناسان زیاتر دوا و گوتى: "یه‌کێکی دیکه له هۆکارەکانی که‌مبوونه‌وەی به‌شدارینه‌کردنى که‌رتى تایبه‌ت له ڕووه ئابوورییه‌که‌وه پێشکه‌وتنى ته‌کنه‌لۆجیا‌یه، ئێستا زۆربه‌ى کۆمپانیا‌کان بۆ به‌ڕێوەبردنى کاره‌کانیان پشت به ئامێره پێشکه‌تووه‌کان ده‌به‌ستن، به‌تایبه‌ت له بوارى پیشه‌سازیدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن که‌مترین ده‌ستى کار وه‌ربگرن تاوه‌کوو سوود و قازانجى زیاتریان ده‌ست بکه‌وێت، ئه‌مه‌ش وه‌ک فاکته‌رێک ڕۆڵى هه‌یه و ده‌بێت ئاماژه‌ى پێ بکرێت".
ڕوونیشى کرده‌وه: "ئێستا دیمه‌نه‌که به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت که به‌شێک له دامه‌زراوه‌کان وه‌ک کاره‌با و خوێندنى باڵا و ته‌ندروستى بدرێت به که‌رتى تایبه‌ت، که ئه‌مه‌ش بێگومان ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى که‌رتى تایبه‌ت به‌شدارییه‌کى کاراترى پێ بکرێت و ئه‌و چه‌قبه‌ستوییه‌یى هه‌بووه له‌م بواره‌دا نه‌مێنێت و ته‌نانه‌ت ده‌رفه‌تى کارى زیاتر بڕه‌خسێنرێت".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




