٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق تاوتوێ ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/10/25 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ماتیو توله‌ر باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق و شاندێكى یاوه‌رى، كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق و ئه‌نجامه‌كانى، دۆخى عیراق به‌گشتى و پێشبینییه‌كان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ پرۆسه‌ى ده‌نگدان له‌ڕووى ته‌كنیكییه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى ڕێكوپێك و بێكێشه‌ به‌ڕێوه‌ چوو، هه‌روه‌ها گرنگه‌ دواى په‌سه‌ندكردنى ئاكامه‌كان حكوومه‌تێكى گشتگیر له‌ عیراق پێك بێت كه‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى ئومێد و چاوه‌ڕوانییه‌كانى هاووڵاتیان بێت.

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ په‌یامى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كرا كه‌ پشتیوانى له‌ پرۆسه‌ى ده‌نگدان كرد و به‌ هه‌نگاوێكى گرنگى له‌ قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها ڕۆڵى كۆمسیۆنى باڵای سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق له‌ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ده‌نگدان و ڕۆڵى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و كۆمكارى عه‌ره‌بى و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ى پشتیوانیى ئه‌م پرۆسه‌یان كرد، به‌رز نرخێنرا.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى تیشكى خسته‌ سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردن كه‌ جارى یه‌كه‌مه‌ له‌ عیراق كارى پێده‌كرێت و دووپاتى كرده‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كڕیزیى لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان بێته‌ ئاراوه‌.

په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌وڵه‌كانى عیراق بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، گرنگیى‌ هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه ‌هه‌ڵواسراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عیراق و جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور، ڕێككه‌وتنى شه‌نگال، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، دۆخى سووریا و پێشهاته‌كانى ئه‌فغانستان، چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار