پردى تووه‌قوت چووه بوارى جێبەجێکردنه‌وه

هەڵەبجە -KDP.info- به‌م نزیکانه پڕۆژه‌ى پردى تووه‌قوت ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه. ئەو پردە یه‌کێکه له پڕۆژه ستراتیژییه‌کانى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێکردنی حکوومەتی ھەرێم بۆ سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و وێڕاى کارئاسانى بۆ هاتوچۆى هاووڵاتییان، بایه‌خێکى گه‌وره‌ى ئابووریى هه‌یه و هاوکات هه‌ڵه‌بجه به گه‌رمیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "پرۆژه‌ى پردى تووه‌قوت، یه‌کێکه له پرۆ‌ژه ستراتیژییه‌کانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان که به‌خۆشحاڵییه‌وه له ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌وه به گوژمه‌ى 23 ملیار دینار بڕیارى خستنه بواری جێبه‌جێکردنى دراوه، پرده‌که به درێژاییى 25 کم پارێزگاى هەڵەبجه و ده‌ربه‌ندیخان به یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و سوپاسى حکوومه‌تى هه‌رێم ده‌که‌ین.''
گوتیشى: "ئێستا ڕێکاره ئیدارى و یاساییەکان بۆ جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌که ده‌ستى پێ کردووه، بۆ ئه‌وه‌ش ئێستا وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانکردنه‌وه ته‌نده‌رینى پرۆژه‌که‌ى ڕاگه‌یاندووه، له دواى وه‌رگرتنى له‌لایه‌ن کۆمپانیای جێبه‌جێکارەوە بێگومان ده‌ست به جێبه‌جێکردنى ده‌کرێت".
ئازاد تۆفیق ڕاشیگه‌یاند: "له بواری ئابورییه‌وه پرۆژه‌که ده‌بێته شارێکى گرنگى بازرگانى بۆ سنوورى هەڵەبجه و ده‌ربه‌ندیخان و ته‌نانه‌ت گه‌رمیانیش، ئه‌مه جگه له فه‌راهه‌مکردنى هه‌لى کار بۆ گه‌نجان و بێکاران".
ڕوونیشى کرده‌وه: "ئێستا پارێزگاى هەڵەبجه پێویستى به کارگه‌ى لەقووتونان و بابه‌تى شیره‌مه‌نى هه‌یه، چونکه هەڵەبجه ناوه‌ندێکى گه‌وره‌یه بۆ به‌رهه‌مه خۆراکییه‌کان، بۆیه ده‌توانرێت وه‌به‌رهێنانى تێدا بکرێت".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




