"ئه‌گه‌ره‌كانی پشت پرۆژه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێم"

هەولێر-KDP.info- دوو سیناتۆری دیاری ئەمەریکا پڕۆژەیاسایەک پێشکەش بە کۆنگرێسی وڵاتەکەیان دەکەن کە تێیدا پێنج پێشنیار لەبارەی پەیوەندییەکانی شنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و هەرێمی کوردستان خراوەتە ڕوو. ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان هۆكاره‌كانی پشت ئه‌و پرۆژەیە ئاشكرا ده‌كات و به‌پێی به‌دواداچوونه‌كان، گرنگه كوردستان لۆبیی گرنگی دیپلۆماسی بۆ ئه‌و پرۆژەیە بكات، چونكه له ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندكردنی بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگ ده‌بێت.
سیناتۆر کریس ڤان هۆلان و سیناتۆر ماکرۆ ڕووبیۆ، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو پڕۆژەیاساکەیان بەفەرمی گەیاندووەتە کۆنگرێسی وڵاتەکەیان کە تێیدا باس لە گرنگیی ئۆپەڕاسیۆنی (دابینکردنی نەوای ئارام) لە ساڵی 1991 بۆ پاراستنی گەلی کوردستان لە بەرانبەر هێرشی ڕژێمی بەعسدا دەکات. پێشەکیی پڕۆژەیاساکە تیشک دەخاتە سەر قوربانیدانی گەلی کوردستان و بەبیر کۆنگرێس دەهێنێتەوە کە زیاتر لە 200 هەزار کورد بە دەستی ڕژێمی بەعس قەتڵوعام کراون و زیاتر لە چوار هەزار و 500 گوندی کوردان خاپوور و کیمیاباران کراون و لە چەندین هێرشی دیکەدا بە هەزاران کوردی دیکەیان جینۆساید کردووە.
گرنگیی ئه‌م پرۆژه ئێستا له‌وه‌دایه كه ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان كشاوه‌ته‌وه و بیروبۆچوونی جیاوازیش له‌سه‌ر جێگربوونی ئه‌مه‌ریكا له ڕووی سیاسی و دیپلۆماسییه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه، هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی گرنگ و ئارامی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و ڕۆڵی گرنگ و به‌هێزی هه‌یه له سه‌قامگیریی ناوچه‌كه، ئەم دوو سیناتۆرە جەخت دەکەنەوە کە گەلی کوردستان تا ئەمڕۆکەش پێزانینیان هەیە بۆ ئۆپەڕاسیۆنی (دابینکردنی نەوای ئارامی) و ڕاگەیاندنی ناوچەی دژەفڕین، بۆیە تا ئەمڕۆش هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی ئارام و سەقامگیرە کە خەڵکی لێقەوماو و ئەوانەی بەهۆی ئایین، یان بیروبڕوای سیاسیی جیاوازەوە لە شوێنەکانی خۆیان ڕا دەکەن، لە هەرێمی کوردستان دەگیرسێنەوە.
ئەو پڕۆژەیاسایە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی وەک هاوبەشی بەردەوامی واشنتۆن لە شەڕی دژ بە توندڕەوی و تیرۆر ناساندووە و ئەم پێنج خاڵەی خوارەوەی بۆ کۆنگرێس پێشنیار کردووە:
١- یادکردنەوەی سییەمین ساڵوەگەڕی ئۆپەڕاسیۆنی دابینکردنی نەوای ئارامی.
٢- ڕێزگرتن لە سەربازە قارەمانەکان، دیپلۆماتکارەکان، سەرکردە سیاسییەکان و هاوبەشەکانی ئەمەریکا لە هاوپەیمانییەتییەکەدا کە ئۆپەڕاسیۆنی نوای ئارامیان جێبەجێ کرد.
٣- ڕێزگرتن لە ئازایەتیی نزیکەی دوو ملیۆن ئافرەت و منداڵ و پیاوی کورد کە خەباتیان بۆ ڕزگاربوون لە برسیەتی و ئاوارەیی کرد و پێشوازییان لە یارمەتییەکان کرد بۆ دەستپێکردنی ژیانێکی نوێ.
٤- هانی سەرکردە کوردەکانی عێراق دەدەین، بەردەوام بن لە پابەندبوونیان بە بەها دیموکراسییەکان و مافەکانی مرۆڤ و ئازادی کە تاکوو ئێستا کوردستانی عێراقییان کردووەتە و مێرگێکی ئارام لە ناوچەیەکی ئاڵۆزدا.
٥- دووپات بکرێتەوە لە: (ا)، هاوبەشیی بەهێز لە نێوان ئەمەریکا و کوردەکانی عێراق، کە وەک تەواوکەری پەیوەندیی بەهێزی نێوان ئەمەریکا و حکوومەتی عێراقە، (ب)، ڕێزگرتن و پاڵپشتیی کۆنگرێس بۆ دۆستە کوردەکانی ئەمەریکا لە عێراق بەردەوام بێت کە ئازایانە لە بەرەی ئەمەریکادا وەستاون بۆ دژایەتیکردنی توندڕەوی و تیرۆر.
له‌باره‌ی هۆكاری پشت ئه‌م پرۆژه‌وه و بۆچی ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆژه له كۆنگرێس سه‌ر بگرێت بۆ كوردستان گرنگ ده‌بێت، د. سامان شاڵی، شاره‌زا له كاروباری ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێك له دیپلۆماتكاره‌كانی گه‌لی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: ئه‌و پرۆژه‌یه دوو سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی پێشكه‌شیان كردووه، یه‌كێكیان كۆماری و ئه‌وی دیكه دیموكراتە، ئه‌وه‌ی گرنگه كه هه‌ردوو حزبی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانیی ئه‌م پرۆژەیە ده‌كه‌ن، ئه‌م پرۆژه‌یه گرنگه زۆر، چونكه په‌یوه‌ندی به بڕیارێكه‌وه هه‌یه 30 ساڵ پێش ئێستا دراوه، كه بریتی بووه له دروستكردنی (نه‌وای ئارام) و ئه‌مه گرنگی و قورسایی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌خات له‌لای ئه‌وان و دیوێكی دیكه پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسییه و هیوادارین بابه‌تی ئابووریش زیاد بكات له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسی و سه‌ربازی زۆر گرنگه، به‌ڵام هیوادارین ئه‌مه فاكته‌ر بێت بۆ به‌هێزكردنی ئەم په‌یوه‌ندییه و ئه‌مه نامه‌یه‌كه بۆ ده‌وڵه‌ته‌كانی دیكه كه هه‌رێمی كوردستان پشتیوانیی ته‌واوی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكای هه‌یه و هیوادارین ئه‌وانیش وه‌ك ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی لە ئه‌م پرۆژه بكه‌ن.
د. سامانی شاڵی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ئه‌گه‌ر هات و ئه‌م بڕیاره له پیرانی ئه‌مه‌ریكا په‌سه‌ند كرا و ده‌نگی له‌سه‌ر درا و سه‌رۆك واژۆی كرد ده‌بێته یاسایه‌ك كه جێگا و قورساییه‌كی زۆری دەبێت بۆ هه‌رێمی كوردستان و بۆ ئاینده‌ی دیپلۆماسیی نێوان كوردستان و ئه‌مه‌ریكاش. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان چی بكات له ڕووی دیپلۆماسییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژەیە له ئەنجوومەنی پیران ده‌نگ بهێنێت، ناوبراو ده‌ڵێت: ''ئه‌م پرۆژه‌یه هه‌ڵمه‌تێكی دیپلۆماسیی به‌هێزی ده‌وێت، ئێمه نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تمان هه‌یه له ئه‌مه‌ریكا کە به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكایه‌تیی دەکات و په‌یوه‌ندیی باشی هه‌یه و ده‌توانێت ڕۆڵی گرنگ ببینێت و كورده‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ڕێكخراوه كوردییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌توانن ڕۆڵی خۆیان ببینن كه لۆبی بكه‌ن و كورد له‌وێ زۆر بووه و ده‌توانن ببنه كارتی فشار، ئه‌وه‌ش به به‌راوردی ئه‌و كاتانه‌ی كه ئێمه له‌وێ كارمان ده‌كرد، ئێستا گه‌نجێكی زۆر پێگه‌یشتوون و كار ده‌كه‌ن و له‌ناو سیسته‌می ئه‌مه‌ریكادا چالاكن و ده‌توانن كاریگه‌رییان هه‌بێت و ده‌كرێت بچنه لای سیناتۆره‌كان کە هه‌ر ویلایه‌تێك دوو سیناتۆری هه‌یه و ده‌توانن به‌ئاسانی سه‌ردانی سیناتۆره‌كان بكه‌ن له ویلایه‌ته‌كانی خۆیان و داوایان لێ بكه‌ن پشتیوانی لە ئه‌م یاسایه بكه‌ن، بۆیه هیوادارین ئه‌و لۆبییه ده‌وری خۆی ببینێت.''
په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا له ئاستێكی باشدایه و له ماوه‌ی ڕابردوو كوردستان ڕۆڵی گرنگی هه‌بووه له سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و ئارامیی ناوچه‌كەدا، د. سامان شاڵی پێی وایه كوردستان ده‌توانێت ڕۆڵی گرنگی هه‌بێت له‌گەڵ ئه‌مه‌ریكا، چونكه چه‌ند ساڵه له‌سه‌ر ئه‌م وه‌ته‌ره كاری كردووه و ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: ''كوردستان ده‌توانێت په‌یوه‌ندیی خۆی لەگەڵ ئەمەریکا له‌و بارەیە‌وه به‌كار بهێنێت چ له ڕێگای كۆمپانیاكانه‌وه بێت، یان له ڕێگای دیپلۆماسییه‌وه، یان له ڕێگای سه‌ربازییه‌وه كه ئه‌مه سنوورداره، چونكه ئه‌وان ته‌داخولی سیاسی ناكه‌ن، به‌ڵام هه‌ر باشتره، چونكه ده‌توانن ڕۆڵ ببینن، كۆی ئه‌م لۆبییانه ده‌توانن پرۆژه‌كه خێراتر بكه‌ن، یان پرۆسه‌كه‌ی خیراتر بكه‌ن تا ئاستی ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و ئێستا دوو سیناتۆر پێشكه‌شیان كردووه، به‌ڵام خه‌ڵكی دیكه‌ی كورد هه‌یه له‌وێ و زۆر سیناتۆر واژۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه، ده‌بێت ڕێژه‌ی %51 ده‌نگ بهێنێت، دواتر ده‌بێت به یاسا.''
د. سامان شاڵی گوتیشی: ''مه‌ترسیی گه‌وره هه‌یه له ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان و ئه‌مه دڵەڕاوكێی خسته سه‌ر دڵی كورد و ناوچه‌كه‌ش، هه‌رچه‌نده كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا له كوردستان گوتی: ئێره ئه‌فغانستان نییه و ئێوه به‌راوردی سێ‌و وو پرته‌قاڵ مه‌كه‌ن، چونكه به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا جیاوازه له‌م ناوچه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، بۆیه ئه‌م ڕووداوه ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو، ئه‌مه‌ش وای كرد ئه‌م دوو سیناتۆره كه دۆستی كوردن و نزیكن له كوردستانه‌وه و چه‌ندین جار سه‌ردانی كوردستانیان كردووه، ئه‌م پرۆژەیە ئاماده بكه‌ن كه بیده‌نه ئەنجوومەنی پیرانی ئه‌مه‌ریكا تا كوردستان بزانێت دۆستەکانی كێن و بۆ زانیاریتان ئه‌نجومه‌نی پیران كاریگه‌ریی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا و و هه‌ندێك جار كه سه‌رۆك بڕیارێك ده‌دا، ده‌چێته‌وه بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه و ئه‌وان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن و بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان ئه‌نجومه‌نی پیران ڕه‌زامه‌ندیی دا، بۆیه بڕیاری له‌و شێوەیە به‌ئاسانی نادرێت و ده‌بێت دیراسه بكرێت و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت و ئه‌مه بۆ ناوخۆی ئێمه‌ش لە هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتر ده‌كات و له‌ناو عێراقدا، وه‌ك خۆیشیان ده‌ڵێن هه‌رێمی كوردستان هێڵی سووره و ئه‌وان ده‌یانه‌وێت هه‌رێمێكی به‌هێز هه‌بێت له چوارچێوه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوودا.
له‌باره‌ی ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی كه ئه‌گه‌ر هات و ئه‌م بڕیاره له ئه‌نجومه‌نی پیران ده‌رچوو كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، سامان شاڵی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌م بڕیاره زیاتر سیمبولیکه و پشتیوانییه و هیچ بڕیارێكی سه‌ربازیی له‌پشته‌وه نییه و ئه‌مه نامه‌یه‌كه بۆ پینتاگۆن كه ئێمه له‌پشت كوردستانین و نابێت هیچ شتێك بكرێت كه ئه‌م دۆستانه زیانیان به‌ر كه‌وێت.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بێت له ناوچه‌كه‌دا، سوودی بۆ ئه‌مه‌ریكا چییه؟ ئه‌و دیپلۆماتكاره گوتی: كاتێك خۆیان له 2003ه‌وه هاتن و ده‌یانه‌ویست كوردستان بكه‌نه ناوچه‌یه‌ك بۆ ئارامی و پێكه‌وه‌ژیان بۆ عێراق و ناوچه‌كه‌ش و پرۆسه‌ی دیموكراسیه‌ت و بە هه‌وڵدان بۆ یه‌كسانی ببنه نموونه‌یه‌ك له ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و دۆخه‌ی به‌سه‌ر عێراق و كوردستانیشدا هات كه له شه‌ڕی داعش و له بابه‌تی ڕیفراندۆمه‌وه و بابه‌تی له‌ده‌ستدانی خاكه‌وه، كه ئه‌مانه كاریگه‌ریی زۆری هه‌بوو و ئێمه‌ش كه‌موكورتیی خۆمان هه‌یه، به‌تایبه‌ت له بابه‌تی شه‌فافیه‌ت و پرسی كارگێڕیدا كه ئێستا خه‌ریكی چاكسازین و ئه‌م هه‌نگاوانه وای كردووه هانی ئه‌وانیش بدات به چاوێكی دیكه سه‌یری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، ئه‌م هه‌نگاوانه تێچكه‌ڵكێش به بابه‌تی ئارامی، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت و بتوانرێت ناوماڵی كوردستان زیاتر ته‌با بێت، گرنگیی هه‌یه بۆ ئه‌ورووپا، به‌تایبه‌ت ئابووری، كه گرنگه سه‌رمایه‌دار بێنه كوردستانه‌وه و كۆمپانیای دیكه بێنه كوردستانه‌وه و حكوومه‌ت یارمه‌تیی ئه‌و كۆمپانیایانه بدات و دۆخی ئابووری كوردستان ببووژێته‌وه كوردستان ببێته ده‌رگایه‌ك بۆ عێراق و ناوچه‌كانی دیكه ورده ورده كوردستان سه‌نگی خۆی وه‌رده‌گرێته‌وه و ده‌توانێت به هێزه‌وه داوا بكات كه ده‌ستووری عێراق جێبه‌جێ بكرێت و ئه‌و مافه ده‌ستوورییانه‌ی كه ئێمه هه‌مانه، بتوانین وه‌ری بگرین له ڕێگای ئاشتییه‌وه، نه‌ك له ڕێگای چه‌كه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه داهاتووی عێراق و كوردستان له داهاتووی ئه‌م بڕیارانەدا، چۆن ده‌بێت د. سامان شاڵی ئه‌وه‌ی خسته ڕوو: "ئێمه ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین به دیپلۆماسی، مافه‌كانی خۆمان وه‌ربگرین به یارمه‌تیی دۆسته‌كانمان و نیشانی دۆسته‌كانمان بده‌ین كه ئێمه پابه‌ندین به ده‌ستووره‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مولزه‌م نییه ئه‌وانن، چونكه ده‌بێت ڕۆژێك له ڕۆژان ئه‌م دوو خوێندنه‌وەیە بكرێت له‌سه‌ر دۆخی كوردستان و ده‌ستووری عێراق، چونکە به‌غدا گرفت بۆ كوردستان دروست دەکات و کوردستان داوا ده‌كات مافه‌كانی له ده‌ستووردا وەربگرێت، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق كاتێك به‌هێز ده‌بێت له‌دژی ئێمه ده‌وه‌ستێتت و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئێستا كراوه باش بوو بۆ ئێمه ئه‌گه‌ر بتوانین یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بین و بچینه ناو عێراقی تازه‌وه و هیوادارم ئه‌و حكوومه‌ته‌ی كه دروست ده‌بێت، پج زۆرینه بێت، نه‌ك ته‌وافوقی، چونكه له‌م ماوه‌ی چه‌ند ساڵه كه چوو حكوومه‌تی ته‌وافوقی ڕۆژ به ڕۆژ فه‌شه‌لی هێناوه، بۆیه ده‌بێت حكوومه‌تی زۆرینه هه‌بێت تا به‌رپرسیاریه‌تیی هه‌موو شته‌كان بكات و له‌ناو په‌رله‌مانیش په‌رله‌مانێكی به‌هێز هه‌بێت و ئۆپۆزسیۆنێكی به‌هێزی تێدا هه‌بێت.''
ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكه‌كان كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌بوو له ناوچه‌كه، ئه‌مه وه‌ك پرسیارێك ڕه‌نگه ئاراسته‌ی زۆرێك له ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا بكرێت، ئایا ده‌كرێت ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه له ڕووداوێكی وه‌هادا بێده‌نگ ببێته‌وه؟ یان هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ نه‌كات؟ ئه‌و دیپلۆماتكاره گوتیشی: بابه‌تی ناوچه دابڕێنراوه‌كان و ڕۆڵی ئێران له‌و بابه‌ته زۆر ڕوون بوو، به‌داخه‌وه یارمه‌تیی ناوخۆیشی تێدا بوو، به‌تایبه‌ت له هێرشی سوپای عێراق و حه‌شد له ساڵی 2017 کە زه‌ره‌ری زۆری دا، به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنەدا ده‌ركه‌وت کە خەڵک چۆن وه‌ڵامی هێزه میلیشیاكان و حه‌شدی دایه‌وه و چۆن كورسییه‌كانیان هاته خواره‌وه و تا ئیستاش له به‌غدا خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، چونكه پێیان وایه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌م هه‌ڵبژاردنه و خه‌ڵكی عێراقیش سزای دان و خه‌ڵكی عێراق وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ی دایه‌وه كه ویستیان دۆخی عێراق تێك بده‌ن، ڕاسته شەڕی داعشیان كرد، به‌ڵام عێراق باجێكی گه‌وره‌ی دا له ده‌ست ئه‌وانه، چونكه ئه‌و چه‌كه‌ی به ده‌ستیانه‌وه‌یه و كه‌وتووه‌ته ده‌ستی هه‌موویان مه‌ترسیی گه‌وره‌یه و ناسه‌قامگیریی خستووه‌ته ناوچه‌كه‌وه و هیوادارین ئه‌م حكوومه‌ته‌ی عێراق به‌هێز بێت و ته‌كنۆكرات بێت و بتوانێت كۆنترۆڵی ئه‌و چه‌كه بكات، ڕاسته ئه‌مه‌ریكا و ئێران له گفتوگۆدان، به‌ڵام ئێران ئه‌مه كارته به‌كار ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی پشكی زیاتری ده‌ست كه‌وێت له گفتوگۆكاندا.
ده‌شڵێت: ئێستا ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین سه‌فاره‌ت له كوردستان ده‌كاتەوە و پێنجه‌مین و گه‌وره‌ترین سه‌فاره‌ته له جیهاندا و ئه‌مه مانا و قورساییی خۆی هه‌یه کە ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت شتێك دروست بكات بۆ داهاتووی ئه‌م ناوچه‌یه و گرنگ ئه‌وه‌یه كه عێراق ئه‌فغانستان نییه و ده‌بێت كار بكرێت بۆ دروستكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، چونكه ئه‌مه‌ریكا لەبەر به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی ده‌مێنێته‌وه.
ڕاپۆرتی كارزانی سه‌باح هه‌ورامی




