کەلەکچی.. چەندین پرۆژە جێبەجێ دەکرێت

کەلەکچی-KDP.info- بەڕێوەبەری شارەوانیی کەلەکچی ڕایگەیاند، ئێستا دەست کراوە بە دروستکردن و نووژەنکردنەوەی ڕیگا نێوخۆیی و دەرەکییەکانی نێو ناحیەی کەلەکچی.
ئەندازیار تاجەددین تەحسین بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''بە گوژمەی زیاتر لە ٧٠٠ ملیۆن دینار ڕیگا نێوخۆییەکان و ڕیگای هاتنە نێو ناحیەکە دروست دەکرێت.''
گوتیشی: ''جگە لەوە، یاریگایەکی ١١ یاریزانییش بە گوژمەی ٥٥٠ ملیۆن دینار دروست دەکرێت، هاوکات ڕیگای نێوان کەلەکچی و تلجۆمل بە گوژمەی ٣٨٩ ملیۆن دینار دروست دەکرێت.''
کــاروان بــاعەدری




