ئەلقووش.. بە گوژمەی نزیکەی دوو ملیار دینار پرۆژە جێبەجێ دەکرێت

نەینەوا -KDP.info- بەڕێوەبەری ناحیەی ئەلقووش ڕایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەندین پرۆژە لە ناوچە ئێزدی و مەسیحییەکانی ناوچەی ئەلقووش لە دەشتی نەینەوا جێبەجێ دەکات.
لارا یوسڤ زارا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''حکوومەتی هەرێم نزیکەی دوو ملیار دیناری بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی ناوچەی ئەلقووش، شوێن و مەڵبەندی پێکهاتە ئاینییەکانی دەشتی نەینەوا خەرج کردووە و لە ١١ گوند دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەکان کراوە.''
گوتیشی: ''چەندین ڕیگا بۆ ١١ گوندی ئەم ناوچەیە دروست دەکرێت، چونکە ئەم ناوچەیە لەلایەن ڕژیـمی بەعسەوە لەناو نابرابوون، ئێستا هەندیک خەڵک گەڕاوەتەوە ئەو شوینانە، بەڵام ڕێگایان نەبوو و حکوومەتی عێراق خزمەتگوزاریی پێ نەگەیاندوون، بۆیە ئەم گوژمەیە دەبێتە پاڵپشتییەکی گەورە بۆ ئەم گوندانە.''
کــاروان بــاعەدری




