فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری: بەنزین دەگاتە هەرێمى کوردستان

هەولێر-KDP.info- فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای راسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ چارەسەرى کێشەى کەمى بەنزین، زیاتر لە ملیۆنێک لیتر بەنزین دەگاتە هەرێمى کوردستان.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌كه، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتى (2021/10/24)ى زایینى، بڕی (540) هەزار لیتر بەنزین دەگاتە وێستگەکانی هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان و لە دوو ڕۆژی ئاییندەشدا ئەو بڕە بۆ دوو بەرامبەر زیاد دەکرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، گرفتی سووتەمەنی تەنها بەرۆکی هەرێمی کوردستانی نەگرتووە، بەڵکو ئەم گرفتە رووبەرووی هەموو جیهان بۆتەوە و حکوومەتى هەرێمى کوردستانیش درێغی نەکردووە و هاووڵاتییانی دڵنیا دەکاتەوە هەموو هەوڵێکی داوە و بەردەوامە لە چارەسەرکردنی ئەم گرفتە.




