٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مۆڵەت بە جێبەجێکردنی ١٤٢ پڕۆژە بە سەرمایەی زیاتر لە ھەشت ملیار و ٥٩٨ ملیۆن دۆلار دراوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە و زانیاری لە دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان گوتی، تا ئێستا لە ھەرێمی کوردستان مۆڵەت بە جێبەجێکردنی ١٤٢ پڕۆژە بە سەرمایەی زیاتر لە ھەشت ملیار و ٥٩٨ ملیۆن دۆلار دراوە.

سەربەست خدر، بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە و زانیاری لە دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لە دوو ساڵی ڕابردوو تا ئێستا لە ھەرێمی کوردستان ١٤٢ پڕۆژەی جۆراوجۆر بە سەرمایەی زیاتر لە ھەشت ملیار و ٥٩٨ ملیۆن دۆلار مۆڵەتیان پێ دراوە، بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێن و لە جێبەجێکردندان.''

سەربەست خدر گوتیشی: ''لە ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٩ـوە تاوەکوو ئێستا بۆ زیاتر لە١٠ سێکتەری جیاواز، وەکوو بازرگانی و پیشەسازی و ھونەری و گەشتیاری و تەندروستی و نیشتەجێبوون و کشتوکاڵ و خزمەتگوزاری و وەرزشی مۆڵەت بە ١٤٢ پڕۆژە لە ھەولێر و ھەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەرین و سلێمانی و دھۆک دراوە و زۆربەیان دەستیان بەکار کردووە.''

خدر باسی لەوەش کرد: ''ئەو پڕۆژانەی مۆڵەتیان پێ دراوە بە سەرمایەی ھەشت ملیار و ٥٩٨ ملیۆن و ٣٩٥ ھەزار و ٦٣٩ دۆلارە، کە ٢٨ پڕۆژەیان لە بواری بازرگانی و١٠ پڕۆژەیان تەندروستی و ٤٢ پڕۆژەیان پیشەسازی و دوو پڕۆژەیان خزمەتگوزاری و ٢٤ پرۆژەیان گەشتیاری و ١٤ پڕۆژەیان فێرکردن و حەوت پڕۆژەیان کشتوکاڵی و نۆ پڕۆژەیان نیشتەجێبوون و یەک پڕۆژەیان ھونەری و پێنج پڕۆژەیان وەرزشین.''

 

   بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار