وەزیر بۆ KDP: بڕیاری نوێ لەبارەی رێنماییەکانی کۆرۆنا دەدرێت

هەولێر-KDP.info- بڕیارە لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆببێتەوە و وەزیری تەندروستیش دەڵێ، پێداچوونەوە بە رێنماییەکانی خۆپارێزی دەکرێت و پێشنیازی نوێش دەخەینەڕوو.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "کۆرۆنا لە ماوەکانی رابردووشدا ھەر ھەبووە، بەڵام لە ئێستادا توندتر بووە، ئەوەش بووەتە ھۆکاری ئەوەی رێژەی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا زیاد بکات، لە دوو رۆژی داھاتووشدا لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بڕیاری نوێ لەبارەی رێنماییەکانی کۆرۆنا دەدرێت".
لەبارەی قوتابخانەکانیش، د. سامان بەرزنجی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ئێمە ژمارەیەک پێشنیازمان ئامادە کردووە بۆ دەوامی قوتابخانەکان، لەوانەش مەرجی ھەبوونی کارتی ڤاکسین بۆ مامۆستایان و ژمارەیەک پێشنیازی دیکەش لە کۆبوونەوەی داھاتوودا دەخەینەڕوو".
قائید میرۆ




