ئه‌مساڵ قۆناغى یه‌که‌مى پڕۆژه‌ى جووتسایدى ڕانیه بۆ دووکان ته‌واو ده‌کرێت

ڕانیە -KDP.info- قۆناغى یه‌که‌مى جێبه‌جێکردنى جووتسایدى ڕانیه بۆ دووکان له ته‌واوبووندایه که درێژییه‌که‌ى زیاتر له 18 کیلۆمه‌تره. به‌ڕێوبه‌رى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى ڕانیه‌ش ده‌ڵێت، 95%ى کاره‌کانى ته‌واو بووه و له جێبه‌جێکردنى قۆناغى دووه‌میش به‌رده‌وامن.
به‌ختیار ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى ڕانیه، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: ''پڕۆژه‌ى جووتسایدى چوارقوڕنه بۆ دووکان له سێ قۆناغ پێک هاتووه. %95ى کاره‌کانى قۆناغى یه‌که‌مى جووتسایدی چوارقوڕنه بۆ دووکان ته‌واو بووه که درێژییه‌که‌ی 18 کیلۆمه‌تر و نیوە، ئه‌وه‌ى ماوه ته‌نها هێڵکارى و دانانى هێماکانى هاتوچۆیه و کۆى گشتیى بودجه‌ى پڕۆژه‌که‌ش زیاتر له 150 ملیار دینار ده‌بێت.''
به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى ڕانیه گوتیشى: ''بۆ ته‌واوکردنى قۆناغى یه‌که‌م که جووتسایدى چوارقوڕنه – دووکانه، ئێستا بڕى شه‌ش ملیار دیناری دیکه‌مان پێوسته. بۆ ئه‌وه‌ش نووسراومان کردووه و چاوه‌ڕێى حکوومه‌تین، کۆى بودجه‌ى ته‌رخانکراویش بۆ ئه‌م به‌شه تا ئێستا 52 ملیار دینار بووه.''
به‌ختیار ئه‌حمه‌د ڕوونیشى کرده‌وه: ''قۆناغى دووه‌مى پڕۆژه‌که له هیزۆپ بۆ خه‌له‌کانه، ئه‌ویش ئێستا 50%ى کاره‌کانى ته‌واو بووه و کارکردن تێیدا به‌رده‌وامه، له ڕابردوودا حکوومه‌تى هه‌رێم به چه‌ند قۆناغێک بودجه‌ى بۆ ته‌رخان کردووە و خۆشبه‌ختانه ئێستا ڕێکاره‌کانى بۆ ته‌واو کراوه.''
به‌ختیار ئه‌حمه‌د ڕاشیگه‌یاند: ''بۆ ته‌واوکردنى سه‌رجه‌م بڕگه‌کانى قۆناغى یه‌که‌می ڕێگاکه پێویستمان به 6 ملیارى دیکه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ش نووسراومان کردووه و چاوه‌ڕێى حکوومه‌تین، به‌ڵام به هه‌موو پێوه‌ره‌کان له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا قۆناغى یه‌که‌مى شه‌قامه‌کە به ته‌واوى ئاماده‌کارییه‌کانییەوە به ڕووى هاتوچۆى هاووڵاتیان و شۆفێراندا دەکرێتەوە.''
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




