٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کرمانج عەبدوڵڵا: ئاوارەکانیش دەگەڕێنەوە بۆ سنووری مەخموور

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور -PDK.info- بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مەخموور گوتی، ''لەدوای گەڕانەوەمان تا ئێستا ھیچ کێشەیەکمان لە مەخموور بۆ دروست نەکراوە و کاری خۆمان دەکەین و بڕیارە دوای جێگیربوونی دوو لیوای ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئاوارەکانیش بگەڕێنەوە.''

کرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مەخموور، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەو دەنگۆیەی باس لەوە دەکرێت کە ھاوەن ئاراستەی ناوچەی پارتی لە مەخموور دەکرێت، ڕاست نییە و ھیچ بنەمایەکی نییە و ئێمە کاری خۆمان دەکەین و ھیچ کێشەیەکمان نییە.''

کرمانج عەبدوڵڵا گوتیشی: ''بڕیارە دوای ئەوەی کە دوو لیوای ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکان جێگیر دەکرێن، ئاوارەکانیش بگەڕێنەوە و ئەمەش وا دەکات ئەمنییەت بۆ ئەو ناوچانە بگەڕێتەوە.''

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار