پرۆژه‌ى تۆڕى ئاوه‌ڕۆ بۆ کۆسته‌ى چه‌م جێبه‌جێ ده‌کرێت

سلێمانی-KDP.info- ئاکۆ عه‌لی، جێگرى سه‌رۆکى شاره‌وانیی سلێمانى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: ''به بڕى زیاتر له 289 ملیۆن دینار، پرۆژه‌ى دروستکردنى تۆڕى ئاوه‌ڕۆ له کۆسته‌ى چه‌مى سنوورى شاره‌وانیی به‌کره‌جۆ جێبه‌جێ ده‌کرێت، جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌که له چوارچێوه‌ى ئه‌و کۆمه‌ڵه پرۆژه‌یەدایه که ئه‌مساڵ لەلایه‌ن سه‌رۆکایه‌تیى شاره‌وانیى سلێمانییەوە خرایه به‌رنامه‌ى کاره‌کانمانەوە.''
گوتیشى: ''له‌دواى ته‌واوبوونى ڕێکاره یاسایى و ئیدارییه‌کان و ڕاگه‌یاندنى ته‌نده‌رینى پرۆژه‌که ده‌ست به جێبه‌جێکردنى ده‌کرێت به شێوه‌یه‌ک که له ماوه‌ى مانگێک زیاتر نه‌بێت.''
جێگرى سه‌رۆکى شاره‌وانى ڕوونیشى کرده‌وه: ''بودجه‌ى پرۆژه‌که 15%ی له‌سه‌ر داهاتى شاره‌وانیى سلێمانییه، چونکه به‌پێى یاسا، شاره‌وانییه‌کان ڕێگه‌پێدراون به‌شێک له‌و داهاته‌ى ده‌ستیان ده‌که‌وێت دووباره له دروستکردنى پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزاریدا به‌کاری بهێننه‌وه، به مه‌رجێک له‌و ڕێژه‌یه زیاتر نه‌بێت که ئاماژه‌م پێ کرد.''
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: ''به‌ده‌ر له‌م پرۆژه‌یه ئێستا سلێمانى پێویستیی زۆرى به پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى هه‌یه، له‌وانه دروستکردنى چه‌ند پردێک که به‌هۆى نه‌بوونى بودجه‌ى پێویسته‌وه ناتوانرێت جێبه‌جێ بکرێت، هیوادارین حکوومه‌ت و وه‌زاره‌تى شاره‌وانى هاوکارمان بن.''
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




