وه‌به‌ره‌هێنان له که‌رتى کشتوکاڵ هه‌نگاوى باشى ناوه

بریکارى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى هه‌رێم ده‌ڵێت، له کابینه‌ى نۆیه‌می حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا وه‌به‌رهێنان له که‌رتى کشتوکاڵ بووه به پرۆژه و ئێستا حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ چه‌ندین وڵات له په‌یوه‌ندیدایه و دواى سه‌ردانى سه‌رۆکى حکوومه‌ت بۆ هه‌ریه‌ک له به‌لیجکا و هۆڵەندا، ئەو وڵاتانە ئاماده‌یییان نیشان داوه بۆ وەبه‌رهێنان له که‌رتى کشتوکاڵی هەرێمی کوردستاندا.
که‌ریم سلێمان، بریکارى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاوى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "وه‌به‌رهێنان و به‌پیشەسازیکردنى به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کان یه‌کێکه له ڕێگه پێشکه‌تووه‌کان بۆ بووژانه‌وه‌ى ژێرخانى ئابووریى هه‌ر ده‌وڵەتێک، له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى کۆرۆناوە ده‌بینین دیمه‌نه ئابوورییه‌کان زیاتر به‌ره‌و گرنگیدان به که‌رتى کشتوکاڵ و پیشه‌سازى و بواره‌کانى دیگه هەنگاو ده‌نێت، بێگومان هه‌رێمى کوردستانیش به‌ده‌ر نه‌بوو له‌م چوارچێوه‌یه و بۆ ئێستا پرۆسه‌یه‌کى هه‌مه‌لایه‌نه له‌سه‌ر کۆى ئاسته گشتییه‌کانى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ به هاوکارى و چاودێریى سه‌رۆکى حکوومه‌ت هه‌یه بۆ ڕزگارکرنى که‌رتى کشتوکاڵ له‌و چه‌قبه‌ستوویییه‌ى که پێشتر تێى که‌وتبوو، بۆ ئه‌وه‌ش کارگه‌ى نوێى کشتوکاڵى و کردنه‌وه‌ى پڕۆژەی به‌بازاڕکردنى به‌رهه‌مى گه‌نمى جووتیاران له هه‌رسێ پارێزگاکه‌ى هه‌رێم له قۆناغى جێبه‌جێکردندان و به‌کارخستنى هه‌ردوو کارگه‌ى دۆشاوى ته‌ماته‌ى هه‌ریر و شاره‌زووه له گرنگترین هه‌نگاوه‌کانن.''
گوتیشى: "بابه‌تى به‌ره‌وپێشبردنى که‌رتى کشتوکاڵ ڕه‌هه‌ندێکى نێوده‌وڵەتیشى هه‌یه، به‌وه‌ى ئێمه چۆن بتوانین ئه‌زموونى وڵاتانى پێشکه‌تووى بواره‌که بگوازینه‌وه بۆ هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان به‌جددى خۆى له‌سه‌ر ئه‌م باته له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش له‌سه‌ر هێڵە و ئێستاش هه‌ریه‌کە له هۆڵەندا و به‌لجیکا ئاماده‌ییى خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ ئەوەی بێن وه‌به‌رهێنان بکه‌ن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و شاندانه‌ى که تا ئێستا هاتوونه‌ته هه‌رێمى کوردستان جه‌ختیان له گرنگى و گونجاویى ئاووهه‌وا و خاکى کوردستان کردووەته‌وه بۆ هه‌موو جۆره‌کانى وه‌به‌رهێنان و به‌پیشەسازیکردنى به‌رهه‌مه کشتوکاڵییەکان".
بیرکاره‌که‌ى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ زانیاریی زیاترى دا و گوتى: "ئه‌گه‌ر بێت و ئەو پلانه‌ى دانراوه وه‌ک خۆى جێبه‌جێ بکرێت، ئه‌وە له داهاتوودا به‌دڵنیایییەوە ئاسایشى خۆراکمان پارێزراو ده‌بێت و ته‌نانه‌ت ده‌توانین به‌شێک له به‌رهه‌مه‌کانیش هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه بکەین، جێگاى خۆشحاڵییه ئێستا ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌ستى پێ کردووه و هه‌ر ئه‌مساڵ چه‌ند به‌رهه‌مێکى دیاریکراو ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه کران؛ وه‌ک هه‌نارى هه‌ڵەبجه که ئێستا پێ گه‌یشتووه ".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




