سەرۆکی حکوومەت بەشداریی مەولودی پێغەمبەری کرد

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە مزگەوتی شێخی چۆلی شاری هەولێر، بەشداریی مەولودی پێغەمبەری ئیسلام (دروودی خوای لەسەر بێت)، کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 18-10-2021، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەریی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک زانای ئایینی ئیسلام و مسوڵمانان، بەشداریی مەولودی پێغەمبەری کرد.




