په‌یامى نێچیرڤان بارزانى بۆ یادى مه‌ولوودى پێغه‌مبه‌ر (د.خ)
__2021_10_17_h19m8s46__HK.jpg)
له یادى له‌دایكبوونى پێشه‌وا و پێغه‌مبه‌رى مه‌زنى ئیسلامدا حه‌زره‌تى موحه‌ممه‌د دروودى خواى له‌سه‌ر بێت، گه‌رمترین پیرۆزبایى له هه‌موو موسڵمانان له كوردستان، عیراق و ته‌واوى جیهان و مرۆڤایه‌تى ده‌كه‌م.
هیوادارم ئه‌م یاده پیرۆزه خێر و خۆشى و ئاسووده‌یى بۆ ته‌واوى مرۆڤایه‌تى له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و ببێته هانده‌رێك بۆ هه‌مووان كه گیانى خۆشه‌ویستى و ئاشته‌وایى و میهره‌بانى له‌ناو خۆمان و ده‌وروبه‌ر و هه‌مووماندا پته‌وتر بكات.
با له‌م یاده‌دا چاكه و مرۆڤایه‌تى و په‌یره‌وكردنى په‌یامى ئاشتیخوازانه و مرۆڤدۆستى و مرۆڤپه‌روه‌ریى حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ر كۆمانبكاته‌وه و هه‌موومان له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێنمایى و ئامۆژگارى و به‌ها باڵاكانى، بۆ پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و بۆ ئێستا و داهاتوویه‌كى باشترى مرۆڤایه‌تى كار بكه‌ین.
ئه‌م یاده له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت و هه‌موو ساڵێك به خێر و خۆشى.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/10/17




