٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد ( دروودی خوای لە سەر بێت)

سەرچاوە: KDP.info

بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد ( دروودی خوای لە سەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم.

ئومێدەوارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و بەختەروەری و بەهێزبوونی بەها و بنەما بەرز و روحییەکانی ئایین، وەک لێبوردەیی و بەیەکەوەژیان و یەکترقبوڵکردن و دادپەروەری.
یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر پیرۆز بێت و  خوای مەزن، گەلی کوردستان و مرۆڤایەتی بەگشتی، لە هەموو ناخۆشی و نەهامەتییەک بپارێزێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
 

هەواڵی پەیوەندیدار