٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەیانی شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی سەردانی سلێمانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت-KDP. info-  شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بڕیارە سبەینێ دووشەممە سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و سۆشیالست دیموکراتی کوردستان بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و گفتوگۆکردن لەسەر قۆناغی دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆ ببێتەوە.

بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتی، بەیانی دووشەمە  رێککەوتی ١٨-١٠-٢٠٢١ شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێکدێت لە بەڕێز  فازڵ میرانی  سکرتێری مەکتەبی سیاسی و بەڕێز مەحموود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ھەریەک لە بەڕێزان ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی، عەلی حوسێن و دڵشاد شەھاب و پشتیوان سادق، سەردانی سلێمانی دەکەن و لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و سۆشالیست دیموکراتی کوردستان کۆ دەبنەوە.

سەرچاوەکە لە بارەی ناوەڕۆکی سەردانەکەی شاندی پارتی بۆ سلێمانی دەڵێت، سەردانەکە  بەمەبەستی بەسەرکردنەوە و گفتوگۆکردنی پێوەست بە قۆناغی دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدڕاڵ و پتەوکردنی یەکریزی نێو ماڵی کوردستان و ئەو تەحەدیانەی لەبەردەم قۆناغەکەدا ھەن گفتوگۆ دەکەن.

سەرچاوەکە ئاماژەیشی دا کە واش بڕیارە شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی لە رۆژانی داھاتوو، سەردانی لایەنە سیاسییەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان بکەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار