سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه

قه‌ته‌ر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2021/10/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ قه‌ته‌ر، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ خالد بن خه‌لیفه بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سانى، سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ناوخۆى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق و پێشبنییه‌كان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى له عیراق، بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر به‌تایبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانى و كشتو‌كاڵى و گه‌شتیاریدا، په‌تاى كۆڤید_19، لێكه‌وته‌كانى و پرۆسه‌ى كوتان به ڤاكسینى دژى په‌تاكه له عیراق و قه‌ته‌ر، گه‌شته ڕاسته‌وخۆكانى هێڵى ئاسمانیى قه‌ته‌رى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عیراق، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له په‌ره‌پێدان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر كرده‌وه و باسیان له ده‌رفه‌تى سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له هه‌رێمى كوردستان و له‌وێشه‌وه بۆ ته‌واوى عیراق كرد وه‌ك بازاڕیكى گه‌و‌ره به‌تایبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌رێمى كوردستان و عیراق پێویستن، هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتیى قه‌ته‌ریان له هه‌ولێر تاوتوێ كرد.
دوایین پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌ى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى داعش، ڕێگه و شێوازه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و بیرى توندڕه‌وى، دۆخى ئاواره‌كان له كه‌مپى ئه‌لهۆل له سووریا، دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.




