سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه

هەولێر-KDP.info-ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/10/16 پاش ئه‌وه‌ى به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته قه‌ته‌ر، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ده‌وحه‌ى پایته‌خت له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له په‌ره‌پێدان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر كرده‌وه و باسیان له ده‌رفه‌تى سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له هه‌رێمى كوردستان و له‌وێشه‌وه بۆ ته‌واوى عیراق كرد به‌تایبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌رێمى كوردستان و عیراق پێویستن، هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتیى قه‌ته‌ریان له هه‌ولێر تاوتوێ كرد.
دۆخى عیراق و ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پرۆسه‌ى سیاسى له وڵات، دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.




