٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى گه‌یشته‌ ده‌وحه‌

سەرچاوە: KDP.info

ئیواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021/10/16 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته‌ ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر و له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا له‌لایه‌ن به‌ڕێز جاسم بن سه‌یف ئه‌لسو‌له‌یتى، وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى قه‌ته‌رى و به‌ڕێز عومه‌ر به‌رزنجى، باڵیۆزى عیراقه‌وه‌ له‌ ده‌وحه‌، پێشوازى لێكرا.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خاوه‌نشكۆ شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى، میرى قه‌ته‌ر و ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانی دیکه‌ی قه‌ته‌رى كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و قه‌ته‌ر، له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و قه‌ته‌ر له‌ بوارى سیاسى و بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌ش به‌تایبه‌تیش له‌ كه‌رته‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى و ده‌رفه‌تى سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌ریدا له‌ هه‌رێمى كوردستان و عیراق، دۆخى عیراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌كات

هەواڵی پەیوەندیدار