٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى قه‌ته‌ر ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021/10/16 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى به‌ره‌و ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر به‌ڕێكه‌وت.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خاوه‌نشكۆ شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى، میرى قه‌ته‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانى دیكه‌ى قه‌ته‌رى كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى عیراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌كرێن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار