'' شنگالییەکان پەیامێکیان داوەتە پەکەکە و هێزەکانی دیکە ''

شنگال -KDP.info- بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنەکانی لقی ١٧ی شنگالی پارتی ڕایگەیاند، لە کۆی هەرسێ کورسییەکەی بازنەی شنگال، توانییان هەرسێ کورسییەکە بەدەست بهێنن و ئەمە پەیامێکە سەبارەت بەوەی کە پارتی و شنگال لە هەموو پلانەکانی دوژمنان گەورەترن.
سەیدۆ چەتۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''خەلکی شنگال باش دەزانن پارتی و سەرۆک بارزانی لە خەمی شنگالییەکاندان، چونکە بینیمان لە کۆی هەرسێ کورسییەکەی بازنەی شنگال، پارتی هەرسێ کورسییەکەی بەدەست هێنا، چونکە پارتی بە واقع و کردار لەگەڵ شنگالییەکانە و موزایەدە بەسەر شنگالەوە ناکات.
چەتۆ ئاماژەیشی دا، چەندین ساڵە ئەو هێزانە لە شنگالن، بەڵام هەمووشیان نەیانتوانی یەک کورسی بەدەست بهێنن، سەرەڕای ئەوەی ئێمە لە شنگالیش نین و خەڵک لەژێر دەسەڵاتی ئەو هێزانەدایە، کەچی لە شنگال و نێو کەمپەکانیش بووینەتە یەکەم لەسەر ئاستی شنگال.''
چەتۆ گوتیشی: ''شنگالییەکان پەیامێکیان بە پەکەک و حەشد و گرووپ و لایەنەکانی شنگال دا و پێیان گوتن، ئێرە شوێنی ئێوە نییە، ئەوەی دەتوانێت خزمەت بە شنگال بکات، هەر پارتی و سەرۆک بارزانییە.''
کــاروان بــاعەدری




