پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی حاجی دڵشاد و كوردۆ رەشید دەكات

هەولێر-KDP.info- مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە جیا سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبووان (حاجی دڵشاد سلێمان) و (كوردۆ رەشید) دەكات.
بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حاجی دڵشاد سلێمان میران)
خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (دڵدار سلێمان میران)ی برای بەڕێزتان و شەھید (ئازاد میران).
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشیی ئاڕاستەی خانەوادە نیشتیمانپەروەرەكەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەواییتان پێ ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
---------------------------------------------------
بەڕێزان خانەوادەی ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو (كوردۆ رەشید ئەرگوشی)
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كادیری دڵسۆز و تێكۆشەر و ئەندامی دەستەی رێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكانی پارتیمان خوالێخۆشبوو ھەڤاڵ (كوردۆ رەشید ئەرگوشی)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشیی ئاڕاستەی خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و، سەرجەم ھەڤاڵانی دەستەی رێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكانی پارتیمان دەكەین و، هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی بە ھەموو لایەك ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی خوالێخۆشبوویش بەر رەحمەتی خۆی بخات و، بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان




