٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری بازرگانی: تۆمارکردنی کۆمپانیاکان دەکرێتە ئەلکترۆنی

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- وەزیری بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، سیستەمێکی ئەلکترۆنییان داناوە کە لە قۆناغی کۆتاییدایە و لەو ڕێگەیەوە بە یەک ڕۆژ کۆمپانیا دادەمەزرێت.

وەزیری بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کەمال موسلیم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''گۆڕانکاریمان لە چەند یاسایەکدا کردووە و سیستەمێکی ئەلکترۆنیمان داناوە، کە ئەو سیستەمە زۆری نەماوە تەواو بێت و کێشەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە لایەنی کات و تێچووشەوە زۆر کەم دەبێتەوە.''

کەمال موسلیم گوتیشی، ئەگەر ئەو سیستەمە بکەوێتە کار لە ھەرێمی کوردستان بە یەک ڕۆژ کۆمپانیا دادەمەزرێت.

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار