عه‌لی حوسێن: لە نێوان پارتی و لایه‌نه عێراقییه‌كاندا گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومه‌ت دەکرێت

عه‌لی حوسێن، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه عێراقی و نیشتمانییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیدا وه‌ڵامی چه‌ند پرسێكی گرنگ ده‌داته‌وه.
KDP.info: ده‌ره‌نجامی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان چۆنن، به‌تایبه‌ت پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق و گفتوگۆی لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌و پرسه چۆنه و ئاماده‌كارییه‌كان له‌و بارەیە‌وه چین؟
عه‌لی حوسێن: ئه‌وه‌ی گرنگه ئەوەیە کە ئێمە له‌ناو ماڵی خۆمان و له كوردستان خۆمان كۆ بكه‌ینه‌وه، جا له چوارچێوه‌ی فراكسیۆن، یان هاوپه‌یمانی، یان هه‌ر چه‌ترێكی دیكه‌ی سیاسی‌دا بێت و به یه‌كگرتوویی بچینه به‌غدا، ئه‌م جاره ڕه‌نگه پرسه‌كه بۆ لایه‌نه عێراقییه‌كانیش ئاسانتر بێت، چونكه به‌شێكی لایه‌نه شیعه‌كان به‌هێزن و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و لایەنە به‌هێزانه ئاسانترە.
KDP.info: شاندی پارتی كه‌ی ده‌ست به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌كات؟
عه‌لی حوسێن: دوای ڕاگەیاندنی ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كانی هەڵبژاردن، لێره گفتوگۆكان ده‌ست پێ ده‌كه‌ین و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له ئاستی به‌رزدا پێکەوە گفتوگۆمان ده‌بێت و له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كانیش ده‌كه‌وینه گفتوگۆ، ڕه‌نگه شاندی عێراق بێنه كوردستان و ئێمەش برۆینه به‌غدا و له ڕۆژانی داهاتوودا ئه‌و پرسه ده‌بێته گفتوگۆی گه‌رمی لایه‌نه سیاسییه‌كان.
KDP.info: لیستی قادیمون کە 37 كورسیی پەرلەمانی عێراقی هه‌یه باس له‌وه ده‌كات کە له‌گه‌ڵ سه‌درییه‌كان و پارتی گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، ئه‌مه ڕاسته؟
عه‌لی حوسێن: ڕاستییه‌ك له‌و بارەیە‌وه هه‌یه کە نكۆڵیی لێ ناكرێت و ئه‌و هێزانه‌ی كورسیی زۆریان هه‌یه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌بێت و له‌و بارەیەشه‌وه ده‌ست ده‌كرێت به گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، بزانین كێ ده‌یه‌وێت بنه‌مای شه‌راكه‌ت له عێراق جێبه‌جێ بكات و كێ زۆرترین داخوازی و مافه‌كانی گه‌لی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كات، بۆ ئێمه ئه‌وه زۆر گرنگه كه بنه‌مای شه‌راكه‌ت له عێراقدا بپارێزرێت، خاڵێكی دیكه ئەوەیە کە پێش هه‌ڵبژاردنیش گفتوگۆ و لێکگه‌یشن له نێوان ئه‌و لایه‌نانەدا هه‌بووه كه پێگه‌یان به‌هێزه و زۆرترین ده‌نگیان هێناوه.
KDP.info: مه‌رجتان چییه بۆ ڕاسپاردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق؟
عه‌لی حوسێن: لای ئێمه هاوسه‌نگی و شه‌راكه‌ت و پێكه‌وه كاركردن و ئامادەیی بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌كان گرنگە و به‌پێی ده‌ستوور ده‌توانین لێکگەیشتنمان هەبێت.
KDP.info: خاڵی هاوبه‌شتان له‌گه‌ڵ چ لایه‌نێكی عێراق هه‌یه؟
عه‌لی حوسێن: له‌گه‌ڵ سه‌درییه‌كان لێکگه‌یشتن و نزیكبوونه‌وەمان هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش هه‌مانه، به‌تایبه‌ت لایەنە شیعه و سوننه‌كان، به‌داخه‌وه له ماوه‌ی ڕابردوودا گرفته‌كان له نێوان ئێمه و به‌غدا پرسی جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوور بووه، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان گفتوگۆ بكه‌ین و پێکەوە له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان قسه بكه‌ین، بۆیە له ئیستاوه ده‌ست ده‌كه‌ین به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كان و پێش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا قسه بكه‌ین، له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كان داده‌نیشن و ده‌بێت خاڵه هاوبه‌شه‌كانمان كۆ بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریمان له‌سه‌ر عێراق هه‌بێت و ئه‌وه‌ی به‌لامانه‌وه گرنگه، ئەوەیە کە مساوه‌مه ناكه‌ین له‌سه‌ر پۆسته‌كان و مافه‌كانمان له به‌غدا.
KDP.info: سیسته‌می پێكهێنانی حكوومه‌ت چۆنه؟ زۆرینه‌یه، یان بنكه فراوانه؟
عه‌لی حوسێن: گرنگ ئه‌وه‌یه جیاوازی له‌نێوان پێكهاته‌كان نه‌كرێت و خزمه‌تی خه‌ڵك بكرێت و ده‌نگی ناڕازی به خزمه‌تگوزاری كه‌م بكرێته‌وه و ئارامی بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵات، بۆیه پێم وایە ده‌بێت حكوومه‌تێك پێک بێت کە ته‌عبیر له هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بكات و ئه‌و لایه‌نانه‌ی پێگه‌یان به‌هێزه، هۆکاری خێر بن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و ده‌مانه‌وێت حكوومه‌تێكی هاوبه‌شی بنكه‌فراوان پێک بێت و هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداریی تێدا بكه‌ن.
KDP.info: پێت وایه چاره‌سه‌ری گرفته‌كان بكرێت له عێراق دا؟
عه‌لی حوسێن: گه‌وه‌رترین گرفت، شێوه‌ی حوكمڕانیی عێراق بوو کە هۆكاری سەرهەڵدانی گرفت لە نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بوو، بۆیه هیوادارم ئه‌مه دووباره نه‌بێته‌وه و هه‌وڵ بدرێت گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
كارزانی سه‌باح هه‌ورامی




