ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی: سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێ جیاوازیی ئه‌و ده‌نگانه ئاشكرا بكرێ

هەولێر-KDP.info- پارتی دیموكراتی كوردستان، 28 سكاڵا له‌لای كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن تۆمار ده‌كا و ده‌یه‌وێ جیاوازیی ئه‌و ده‌نگانه ئاشكرا بكرێ، كه له داتای خۆیان و كۆمسیۆندا هه‌یه.
هاوار محه‌مه‌د، به‌رپرسی به‌شی یاسایی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی، ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ وه‌كوو پارتی دیموكراتی كوردستان، 28 سكاڵا له‌لای كۆمسیۆن تۆمار ده‌كه‌ن، كه به‌شێكی سكاڵاكان بۆ بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای سلێمانییه، چونكه ئه‌و ده‌نگانه‌ی خۆیان ده‌ستیان خستووه و وه‌كوو داتا لایانه، جیاوازه له‌و ده‌نگانه‌ی كۆمسیۆن بڵاوی كرده‌وه.
ئاشكراشی كرد، كه سكاڵاكانیان له پارێزگاكانی كه‌ركووك و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و نه‌ینه‌وا ده‌بێ.
ڕوونیشی كرده‌وه، كه له باری قبووڵكردنی سكاڵاكاندا، ژماره‌ی كورسییه‌كانیان زیاد ده‌كا.




