٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دژه‌تیرۆرى كوردستان: پەنا نەبەنە بەر تەقە.. شێوازی شارستانییانە بگرنە بەر

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دژەتیرۆری کوردستان لە پەیامێکدا داوا لە هاووڵاتییان دەکات، لەکاتی راگەیاندنی یٔەنجامی هەڵبژاردنەکان، پەنا نەبەنە بەر تەقەی خۆشی، کە دەبێتە هۆی دروستکردنی مەترسیی لەسەر ژیانی خەڵک.

لە پەیامێکدا دژەتیرۆری کوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەکات: "لەکاتی راگەیاندنی یٔەنجامی هەڵبژاردنەکانی یٔەنجومەنی نوێنەرانەی عێراق، بە مەبەستی دەربڕینی خۆشی و شادییەکانت بە هیچ شێوەیەک پەنا مەبەنە بەر تەقەکردن، وێڕای یٔەوەی دیاردەیەکی ناشارستانی و نەخوازراوە، هاوکات دەبێتە هۆی دروستکردنی مەترسیی لەسەر ژیانی هاونیشتمانیان و رووداوی کارەساتبار بەدوای خۆیدا دێنێت".

لە بەشێکی پەیامەکەدا هاتووە: "داواکارین، هەر وەک چۆن لە ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردندا پابەند بوون بە رێنماییەکانەوە، بە هەمانشێوە پابەند بن بە رێکارە یٔەمنییەکانیشەوە.  هیوادارین هەمیشە لە خۆشی و شادیدابن، بەڵام بۆ دەربڕینی دڵشادییەکانتان تەنیا شێوازی شارستانییانە بگرنە بەر. جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوە بە هیچ شێوەیەک پەنا مەبەنە بەر تەقەی خۆشی، سەلامەتی و پاراستنی ژیانی یٔێوە یٔەرکی سەرشانی یٔێمەیە".

هەواڵی پەیوەندیدار