٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی پێگەیشت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی پێگەیشت .

لە پەیوەندییەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا و هەردوولا خۆشحاڵبوون کە پرۆسەکە، بە شێوەیەکی ئارام و هێمن بەڕێوەچوو. خوازیاربوون کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە، لە بەرژەوەندی پێکهاتە جیاوازەکان و هەموو گەلانی عێراق بێت و ببێتە هۆی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار