"لە دەوروبەری ھەولێر زۆرترین ڕێژەی بەشداری ھەبووە"
__2021_10_10_h17m30s34__ER.jpg)
لە دەوروبەری ھەولێر زۆرترین ڕێژەی بەشداریی دەنگدان ھەبووە و چاودێرێکیش دەڵێت، ئێستا قەڵەباڵغییەکی زۆر لەبەردەم بنکەکانی دەنگدان ھەیە و پێشبینی دەکرێت ھاووڵاتییەکی زۆر بتوانن بەشداری بکەن.
سەردار سابیر، چاودێری کۆمەڵگەی مەدەنی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕێژەی بەشداری لە ھەڵبژاردن لە دەوروبەری ھەولێر بەرزترە لە شوێنەکانی دیکە و پڕۆسەکە بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوە دەچێت و تا ئێستا ھیچ ساختەکاری و پێشێلکارییەکیش تۆمار نەکراوە.''
ئەو چاودێرە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "لە ھەندێ بنکەی دەنگدان ڕێژەی بەشدار گەیشتووەتە ٦٠%ی دەنگدەران و ئێستا قەڵەباڵغییەکی زۆر پەیدا بووە لە بنکەکانی دەنگدان، چونکە ژمارەیەکی زۆری دەنگدەر دەیانەوێت لە پڕۆسەکەدا بەشداری بکەن."
قائید میرۆ




