٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چاودێرێکی ھەڵبژاردن: دەنگدەرانی دھۆک بە ڕێژەیەکی بەرچاو دەچنە بنکەکانی دەنگدان

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- کێشە تەکنیکی و ھونەرییەکانی ئامێرەکانی دەنگدان لە دھۆک چارەسەر کران و چاودێرێکی ھەڵبژاردنەکانیش دەڵێت، دوای چارەسەرکردنی کێشەکە، دەنگدەران بەلێشاو ڕوو لە بنکەکانی دەنگدان دەکەن.

ڕەمەزان کێڤلی، چاودێری ھەڵبژاردنەکان لە دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکان لە کەشێکی ئارامدا بەڕێوە دەچێت، سەرەڕای پەککەوتنی ھەندێ ئامێری دەنگدان، بەڵام کێشەکە تا ڕادەیەک چارەسەر کراوە و ئێستا ژمارەیەکی زۆرتر دەنگدەر ڕوویان لە بنکەکانی دەنگدان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن دەنگی خۆیان بدەن، لەبەر ئەوەش پێشبینی دەکرێت ڕێژەی بەشداری لە دھۆک بۆ ئاستێکی باش بەرز ببێتەوە.''

ڕەمەزان کێڤلی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "لە پارێزگای دھۆک ئاستی بەشداری زۆر بەرزترە لە ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان، دوای نەمانی ئاستەنگەکانی دەنگدان، دەنگدەران دەتوانن سەردانی بنکەکانی دەنگدان بکەن، تا لە دوو کاتژمێری داھاتوودا بتوانن دەنگ بدەن و توانیومانە لە ڕێگەی کۆمسیۆنەوە ئەو ھەڵە تەکنیکی و ھونەرییانەی ھاتوونەتە بەردەم پڕۆسەکە چارەسەر بکەین.''

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار