ڕێژه‌ى دەنگدان لە سلێمانی تا سەعات دووی پاش نیوەڕۆ ١٤٪ بوو
__2021_10_10_h15m57s4__ER.jpg)
سلێمانی -KDP.info- به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى لقى چوارى پارتى دیموکراتی کوردستان له سلێمانى ده‌ڵێت: "به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى به‌ده‌ست ئێمه گه‌یشتووه، تا کاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ له سنوورى لقى چوار ڕێژه‌ى به‌شداریى هاووڵاتییان 14٪ بووه".
مه‌ریوان حه‌مه عه‌لى، به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى لقى چوارى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "به‌هۆى بوونى گرفتى ته‌کنیکى و خاویى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌که له سه‌ره‌تادا کێشه بۆ به‌شێک له ده‌نگده‌ران دروست بوو، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک بنکه و وێستگه‌ى ده‌نگدان له کاتژمێر 8 به‌دواوه به ڕووى ده‌نگدەراندا کراونه‌ته‌وه، بێگومان ئه‌وه‌ش کاریگه‌ریى له‌سه‌ر که‌مبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى به‌شداریکردن ده‌بێت".
گوتیشى: "پێشێلکاریى یاسایى هه‌بووه، ته‌نانه‌ت له‌به‌رده‌م بنکه‌کانى ده‌نگدان بانگه‌شکردن بۆ سه‌رخستنى چه‌ند لایه‌نێک به‌رده‌وام بووه، جگه له ته‌شهیر و چاوسوورکردنه‌وه و دروستکردنى دۆخێک که ده‌نگده‌ر هه‌ست به ئارامى نه‌کات".
ده‌شڵێت: "له‌گه‌ڵ هەمووی ئه‌مانه، پرۆسه‌که به‌رده‌وامه و بێگومان ئه‌و پێشێلکارییانه‌ى کراون، هه‌موویان له ڕێگه‌ى بریکاره‌کانمانه‌وه تۆمار کراون و ده‌یکه‌ینه سکاڵا و بۆ کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ده‌نێرین".
ئەرسەلان ئەحمەد




