٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەیلانی: گرفتی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر ھەیە.. پڕۆسەکە بەسستی بەرێوە دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

ڕانیە-KDP.info-  بەرپرسی لقی ١١ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕانیە ڕایگەیاند، گرفتی لەکارکەوتنی ئامێرەکان و زوونەخوێندنەوەی پەنجەمۆر ھەیە، بەمەش سستی بە بەڕێوەچوونی پڕۆسەکەوە دیارە.

ھیوا گەیلانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''پڕۆسەکە لە ئیدارەی ڕاپەرین تا ڕادەیەک بەئارامی بەڕێوە دەچێت، ڕێژەی بەشداریش لە دەڤەری بیتوێن و پشدەر سەدا ٢٥ بۆ سەدا ٣٠یە، لە ھەندێک بنکەکان وردەپێشێلکاری ھەیە، بەڵام ھەوڵمان داوە نەبێتە موشکیلە، ھاوکات بەداخەوە گرفتی لەکارکەوتنی ئامێرەکان و زوونەخوێندنەوەی پەنجەمۆر ھەیە، بەمەش سستی بە بەڕێوەچوونی پڕۆسەکەوە دیارە".

بەرپرسی لقی ١١ی پارتی ڕاشیگەیاند: ''داوا لە ھاووڵاتییانی خۆشەویستی ناوچەکەمان دەکەین، ھەرچی زووە ڕوو لە سندووقەکانی دەنگدان بکەن و دەنگ بدەن، چونکە دەنگدان مافی ھەموو تاکێکە و ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەییشە، داواشیان لێ دەکەین دەنگ بە کاندیدی پارتی بدەن.''

 

ھەڵکەوت محەمەد

 

هەواڵی پەیوەندیدار