"لە شەقڵاوە و کۆیە دەنگدەران دەگەڕێنەوە بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان"

لە سنووری ھەردوو قەزای شەقڵاوە و کۆیە بەھۆی پەککەوتنی ئامێری دەنگدان لە کاتژمێرەکانی ڕابردوودا ئاستەنگی دروست ببوو، سەرپەرشتیاری ھەڵبژاردنەکانی پارتییش دەڵێت، کێشەی بەشێک لە ئامێرەکان چارەسەر کراوە و پێشبینی دەکرێت ڕێژەی دەنگدان بەرز ببێتەوە.
نیازی حەمە عەزیز، سەرپەرشتیاری ھەڵبژاردنی پارتی لە کۆیە و شەقڵاوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پڕۆسەی ھەڵبژاردن لە سنووری ھەردوو قەزای شەقڵاوە و کۆیە بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوە دەچێت، بەڵام لەنێو بنکەکانی کۆمسیۆن کێشەی تەکنیکی پەیدا بووە و ئێستا بەشێک لەو کێشانە چارەسەر کراون، ڕێژەی بەشداریش لە سنووری شەقڵاوە بەرزترە لە شوێنەکانی دیکە.''
نیازی حەمە عەزیز ڕوونی کردەوە: "لە کاتژمێرەکانی دوای نیوەڕۆوە دەنگدەران بە ڕێژەیەکی زیاتر ڕوو لە بنکەکانی دەنگدان دەکەن، ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پەککەوتنی ھەندێ ئامێری دەنگدان و کاریگەریی ھەبوو خەڵکی چاوەڕێی نەبن تا ئامێر چاک دەکرێنەوە، بەڵام ئێستا دەنگدەران دەگەڕێنەوە بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان و پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داھاتوودا ڕێژەی بەشداری بەرز ببێتەوە.''
قائید میرۆ




