٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمسیۆن: پرۆسەی دەنگدان لە ھەولێر بەئارامی و بەبێ پێشێلکاری بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوبەری لایەنە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئۆفیسی ھەولێر گوتی، پرۆسەی دەنگدان لە شاری ھەولێر بەھێمنی و ئارامی و بەبێ کێشە بەڕێوە دەچێت و تا ئێستا ھیچ پێشێلکارییەک ڕووی نەداوە و سکاڵاش تۆمار نەکراوە.

فەرھاد ئەسعەد شێتنەیی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ڕاستە بەیانییەکەی خەڵک کەم بەشداری دەکرد، بەڵام ئێستا خەڵک زیاتر بەشداری دەکات و قەڵەباڵغی دروست بووە و پرۆسەکە بەئارامی و بەبێ کێشە و گرفت بەڕێوە دەچێت و تەنھا ھەندێک کێشەی ئامێری ئەلکترۆنیمان ھەبوو، ئەویش چارەسەر کرا.''

فەرھاد ئەسعەد شێتنەیی گوتیشی: ''پرۆسەکە بە شێوەیەکی شەفاف و بەبێ کێشە بەڕێوە دەچێت و تا ئێستا سکاڵا نەبووە و ھیچ پێشێلکارییەکیش نەکراوە، ئەمەش جێگەی خۆشحاڵییە و ھیوادارین بەو شێوەیە بەردەوام بێت.''

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار