کۆمسیۆن کێشەی ئەو کەسانەی چارەسەر کردووە کە پەنجەیان ناخوێندرێتەوە

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی کوردستان گوتی، ئەو کەسانەی کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان ھەیە بە ھەر ھۆکارێک بێت، کۆمسیۆن چارەسەری بۆ داناوە بە مەرجێک بایۆمەترییان کردبێت، بۆ ھەر وێستگەیەک ٥% دەتوانن دەنگ بدەن.
کاروان جەلال بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەو کەسانەی کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان ھەیە لەلایەن ئامێرەکانەوە، کۆمسیۆن چارەسەری بۆ داناون کە لە ھەر وێستگەیەک دەکرێ پێنج لەسەد دەنگ بدەن، بێ ئەوەی پەنجەمۆر بکەن، بە مەرجێک بایۆمەترییان کردبێت.''
جەلال باسی لەوەش کرد، بەنجەمۆر یەکێک لەو ڕێکارانەیە بۆ ئەوەی دەنگدەر ھەڵگری کارتەکە بێت، بەڵام کە کارتی پێیە و ناسنامەی پێیە، کێشەی نییە و ئەوەندە بەسە کە کەسەکە خۆیەتی، بۆیە لەو حاڵەتەدا ڕێگەی داوە ٥% بێ پەنجەمۆر دەنگ بدەن، بەمەش کێشەی ئەوانە چارەسەر دەبێت کە ئامێری ئەلکترۆنی پەنجەیان ناخوێنێتەوە.
گوتیشی، ئەگەر لە ٥% زیاتر بێت، لەلایەن کۆمسیۆنەوە ڕێگەپێدراو نییە کە بەبێ پەنجەمۆر دەنگ بدەن.
بڵند ئیبراھیم




