دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی: پێشێلكاری زۆر كراوە.. سكاڵامان تۆمار كردووە

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی بەشی یاسایی لە دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، لە سلێمانی و مووسڵ و ھەڵەبجە و كەركووك، پێشێلكارییەكی زۆر بەرامبەر بە دەنگدەرانی پارتی كراوە و ئێمەش كۆمەڵێك سكاڵامان تۆمار كردووە.
ھەوار محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بە ھۆی لەكاركەوتنی ٢٥٠ ئامێری ئەلیكترۆنی لە ھەموو ھەرێمی كوردستان، پرۆسەی دەنگدان بەخاوی بەڕێوە دەچێت و تا نیوەڕۆ رێژەی بەشداری ٢٢% بوو، بەڵام لە ئێستادا كە كێشەكە چارەسەر كراوە و زۆر بەخێرایی پرۆسەكە بەرێوە دەچێت و رێژەكە بەردەوام لە زیادبووندایە".
محەمەد باسی لەوەش كرد: "ئەمڕۆ لە سلێمانی و ھەڵەبجە و كەركووك و مووسڵ پێشێلكاری و ساختەكارییەكی زۆر كراوە و لە ھەڵبجە لە كادیری ئێمە دراوە و لە سلێمانیش ھەوڵی ساختەكاری دراوە، هەروەها لە مووسڵ و كەركووك كادیری ئێمەیان گرتووە و رێگری لە خەڵكی پارتی كراوە و كێشەی زۆریان بۆ دروست كردووین، بەڵام پرۆسەكە بەردەوامە و ئێمەش كۆمەڵێك سكاڵامان تۆمار كردووە، بۆیە بە گشتی تێبینیمان لەسەر پرۆسەكە ھەیە".
بڵند ئیبراھیم




