٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی ناوچەی بیارە: یەكێتی هێرشیان كردووەتە سەر خەڵكی ئێمە و تەقە دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

هەورامان-KDP.info- لە ناحیەی بیارە چەكدارانی كێتی ڕێگە نادەن دەنگدەرانی پارتی دەنگ بدەن و هێرشیان كردووەتە سەر ئەندامانی پارتی و پۆلیسێكیش بریندارە، بەرپرسی ناوچەی پارتیش دەڵێ، یەكێتی لە پێگەی جەماوەریی پارتی دەترسێت.

نوورەدین بەڵخەیی، بەرپرسی لیژنە ناوچەی بیارەی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دەنگدەرانی پارتی بە لێشاو ڕوو لە بنكەی دەنگدان دەكەن بۆ دەنگدان و دەنگ بە كاندیدی پارتیمان دەدەن، ئەوەش یەكێتیی تووڕە كردووە و هێرشیان كردووەتە سەر خەڵكی ئێمە و تەقە دەكەن".

بەڵخەیی ئاماژەشی دا: "لە كاتی دەنگدانی پۆلیسێكمان لەگەڵ خانەوادەیەكی شەهید، چەكدارانی یەكێتی بە شەق و زللـە لێیان داوە و هێناویانەتە دەرەوە، كە زیاتر لە سەد كەس دەبوون هێرشیان كردووەتە سەری".

گوتیشی: "پۆلیسەكەمان بریندارە و برینەكەی لە سەر و دەموچاویەتی، چەكدارەكانیش تەقەیەكی زۆریان بە ئاسماندا كردووە".

ناوبراو زیاتر دەڵێ: "یەكێتی لە پێگەی جەماوەریی پارتی لە بیارە و هەورامان بە گشتی دەترسێت و خەڵكی یەكێتیش ناڕۆن بۆ دەنگدان، بەڵام ئەندام و لایەنگرانی پارتیمان بە لێشاو ڕوو لە بنكەكانی دەنگدان دەكەن".

 

عەزیز ڕەسووڵ

هەواڵی پەیوەندیدار